تورکیا
کۆبوونەوەیەکی پێشووی فەلاح حەسەن، جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا لەگەڵ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانیی ئیستەنبووڵ
رووداو دیجیتاڵ
جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا دەڵێت، سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ سەرۆکی ئافاد و بەرپرسی مانگی سووری تورکیادا گفتوگۆیان کردووە و راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە دەدەنە ئەوروپا.
رۆژی هەینی، 10-2-2023، فەلاح حەسەن، جێگری یەکەمی سەرۆکی لاوانی دیموکراتی ئەوروپا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە ئەوروپاوە بۆ ئامادەکردنی راپۆرتێک لەبارەی زیانەکانی بوومەلەرزەوە سەردانی تورکیایان کردووە و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو وڵاتە گتفوگۆیان کردووە.
فەلاح حەسەن ئاماژەی بەوەشکرد کە لەگەڵ سەرۆکی بەڕێوەبەرایەتیی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا - ئافاد و بەرپرسی مانگی سووری ئەو وڵاتەدا گفتوگۆیان کردووە بۆ نووسینی راپۆرتێک سەبارەت بە زیانەکانی بوومەلەرزەکە.
بە گوتەی فەلاح حەسەن، بەپرسانی مانگی سوور و ئافاد سوپاسی هەرێمی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ هاوکاریکردنی لێقەوماوانی باکووری کوردستان و تورکیا.
بوومەلەرزەکەی 6ـی ئەم مانگە کە ناوەندەکەی مەرەشی باکووری کوردستان بوو، زیانی زۆری گیانی و ماددی لە باکوور و رۆژئاوای کوردستان، هەروەها تورکیا و سووریا دا؛ بەگوێرەی نوێترین ئامار، زیاتر لە 22 هەزار کەس بەهۆی بوومەلەرزەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ