رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی تورکیا، هۆشداریی بەفربارین و بارانبارینی بۆ 13 پارێزگا دەرکرد، کە 9ـیان لە باکووری کوردستانن.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026 لە پارێزگاکانی ئاگری، بەدلیس، چەولیگ، ئامەد، ئەرزەڕۆم، مووش، سێرت، دێرسم و ئێلیهـ بەفر دەبارێت و هاتووچۆ ئەستەم دەبێت.
لە چوار پارێزگای تورکیاش بارانێکی بەخوڕ دەبارێت و بۆ ئەگەری دروستبوونی لافاو هۆشداری دراوە، کە رێکاری پێویست بگیرێتەبەر.
بەگوێرەی کەشناسیی تورکیا، ئەم هەفتەیە پلەی گەرما سێ بۆ پێنج پلە دادەبەزێت و لە سەرانسەری تورکیاش بارانبارین بەردەوام دەبێت.
بەهۆی بارینی بەفری زۆر و شەختە ئەمڕۆ سێشەممە لە چوار ناوچەی پارێزگای وان و چەند ناوچەیەکی پارێزگای ئاگری باکووری کوردستان پشووی خوێندن راگەیێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ