رووداو دیجیتاڵ
حکومەتی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری وڵاتەکە کۆدەبێتەوە و یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکەش پرۆسەی چارەسەرییە.
میدیای فەرمیی تورکیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە 11ی ئابی 2025 حکومەتی وڵاتەکە لە کۆشکی سەرۆکایەتیی کۆمار لە ئەنقەرە کۆدەبێتەوە و چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێن.
وەک میدیای فەرمیی ئەو وڵاتە دەڵێت، یەکێک لە مژارەکانی کۆبوونەوەکە جەنگی غەززە دەبێ، لەوانەش گفتوگۆ لەبارەی گەیاندنی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ئەو ناوچەیەی فەلەستین.
مژارێکی دیکەی کۆبوونەوەکە رێککەوتنی ئاشتیی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەبێ و دوایین پێشهاتەکان لەبارەی رێککەوتنەکە گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
میدیای فەرمیی تورکیا ئاماژەی بەوەش کردووە، پێشهاتەکانی سووریاش لە مژاری کۆبوونەوەکە دەبن و باس لە هەنگاوەکانی ''پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا'' دەکرێ.
وەک میدیای فەرمیی تورکیا دەڵێت، پرۆسەی چارەسەریش یەکێک دەبێت لەو پرسانەی حکومەتی تورکیا گفتوگۆیان لەبارەوە دەکات، بە تایبەتی لیژنەی (هاوپشتیی نیشتیمانی، برایەتی و دیموکراسی) کە بۆ سەرخستنی پرۆسەکە لە پەرلەمانی تورکیا پێکهێندراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ