پەرلەمانتارێکی دەم پارتی: با تورکیش فێری کوردی بن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی لە پەرلەمانی تورکیا بە زمانی کوردی قسە دەکات و رایدەگەیێنێت، لە خاکێکدا دەژین کە 20 ملیۆن کوردی لێیە، بۆیە "پێویستە تورکیش فێری زمانی کوردی بن".
 
رۆژی پێنجشەممە 12-02-2026، عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە پەرلەمانی تورکیا، کە تورکە گوتارێکی پێشکێش کرد و لە گوتارەکەیدا رەخنەی لەو عەقڵییەتە گرت، کە پێیوایە تەنیا دەبێت کورد فێری زمانی تورکی ببن.
 
گەرگەرلیئۆغڵو گوتی: "ئایا هەر دەبێت کورد فێری تورکی بن؟ هاوڕێیان، پێویستە تورکیش فێری کوردی بن. ئێمە لە خاکێکداین لانیکەم 20 ملیۆن کوردی لێیە. کوردەکان دراوسێمانن. ناتوانن لە دراوسێیەتیی ئەوان رزگارتان بێت، چونکە دراوسێکانتان لە هەموو شوێنێکن."
 
ئەو پەرلەمانتارە تورکەی دەم پارتی، بە زمانی کوردی رستەی "ئەز کوردی فێر دەبم"ـی بەکارهێنا و گوتی: "پێموایە جگە لە پەرلەمانتارە کوردەکانی ئێرە، کەس لەم رستەیە تێنەگەیشت. ئایا تورکییەکەی دەزانن؟ 'فێری زمانی کوردی دەبم.' بەڵێ، وەکو تورکێک کە زمانی دایکیم تورکییە، فێری زمانی کوردی دەبم، دەچمە خولی فێربوونی زمانی کوردی. باشە بۆچی نەچم؟".
 
عومەر فارووق گەرگەرلیئۆغڵو، باسی لە ئەزموونی خۆی کرد وەک پزیشک لە ناوچە کوردنشینەکان و گوتی: "من وەکو پزیشک لە گوندە کوردنشینەکان کارم کردووە. هیچ کاتێک خراپەم لە کوردەکان نەبینیوە، هەمیشە چاکەم بینیوە. هاوڕێیەتی و دراوسێیەتی لەگەڵ کوردان و بوون بە دۆستیان شانازییە."
 
گەرگەرلیئۆغڵو، لە درێژەی قسەکانیدا نموونەی شارۆچکەی نسێبینی باکووری کوردستان و قامشلۆی رۆژئاوای کوردستانی هێنایەوە و گوتی: "ئێستا ئێوە دەپرسن؛ بۆچی نسێبین و قامشلۆ هەمان هەستیان هەیە؟ چونکە دڵی نسێبین لە قامشلۆ لێدەدات. بۆچی لەمە تێناگەن؟ بۆچی داواکاریی هەموو کوردێکی ئەوێ بە 'تیرۆریستی، تیرۆریستی' ناودەبەن؟ هاوڕێیان، ئەمە هەڵەیە. با کورد وەکو دووژمن نەبینین، با وەکو دۆست سەیریان بکەین. هاوڕێیان، با زمانی کوردی وەکو زمانی خۆمان ببینین."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە

لە رەشنووسی راپۆرتی پەرلەمانی تورکیادا ئاماژە بە مافی هیوا بۆ ئۆجەلان نەکراوە

رەشنووسی ئەو راپۆرتەی لەلایەن کۆمیسیۆنی پەرلەمانی تورکیاوە بۆ پرۆسەی چارەسەری ئامادەکراوە، رادەستی بریکارانی سەرۆکی فراکسیۆنەکان کرا، بەڵام بە گوێرەی زانیارییەکان ئاماژە بە مافی هیوا بۆ عەبدوڵڵا ئۆجەلان نەکراوە.