لە ئیستەنبووڵ بە هەڵپەڕکێ بازاڕکاری بۆ گەشتیاریی زستانە لە قارس دەکرێت

15-12-2021
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
هەڵپەڕکێی کوردی لە ئیستەنبووڵ لە رێوڕەسمی بازاڕکاری بۆ گەشتیاریی زستانە لە قارسی باکووری کوردستان
هەڵپەڕکێی کوردی لە ئیستەنبووڵ لە رێوڕەسمی بازاڕکاری بۆ گەشتیاریی زستانە لە قارسی باکووری کوردستان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نێو جەرگەی ئیستەنبووڵەوە و بە هەڵپەڕکێی کوردی، بازاڕکاری بۆ گەشتیاریی زستانەی قارسی باکووری کوردستان دەکرێت، جگە لە هەڵپەڕکێی کوردی سەمای قەوقاز و چەند جۆرێکی دیکەی نمایش پێشکێشکران، هەروەها خواردنە کولتوورییەکانی پارێزگای قارس پێشکێشکران.
 
ئەم هەفتەیە گەشتەکانی هێڵی شەمەندەفەر بۆ قارس و شارەکانی دیکەی باکووری کوردستان دەستیان پێکردەوە، ئەمە ژمارەی گەشتیارانی زستانەی لە قارس زیادکردووە، پێشتر ئەو گەشتانە بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا وەستێندرابوون.
 
خەیرەدین چەتین، بەڕێوەبەری کولتوور و گەشتیاریی قارس دەڵێت، "هێڵی شەمەندەفەری رۆژهەڵات کە ئەزموونێکی پڕ لە چیرۆکە و یەکێکە لە هێڵە ناوازەکانی جیهان، دووبارە دەستیپێکردەوە."
 
هەفتانە دوو گەشتی شەمەندەفەر لەنێوان ئەنقەرە و قارس دەکرێن کە مەوداکەی هەزار و 310 کیلۆمەترە و بە پشووی رێگەوە 31 کاژێر دەخایێنێت.
 
گەشتی رۆژهەڵات لە پارێزگاکانی تورکیاوە بەرەو سێواز، ئەرزنجان، ئەرزەڕۆم و قارسی باکووری کوردستان دەچێت. گەشتیاران لە دوایین وێستگە کە قارسە، دادەبەزن و کات بەسەردەبەن.
 
بەڕێوەبەری کولتوور و گەشتیاریی قارس ئەوەشی گوت کە داواکاریی زۆر زیاتر لەوەی چاوەڕێدەکرا بۆ هێڵی گەشتی شەمەندەفەری رۆژهەڵات هەیە، "ئێستا بلیت بە زۆر دەستدەکەوێت، ژمارەی گەشتیارانی شارەکەمان لەگەڵ گەشتەکانی هێڵی شەمەندەفەری رۆژهەڵات زۆر زیادیکردووە."
 
لە باکووری کوردستاندا قسەیەک هەیە دەڵێت، ئەگەر لە وەرزی زستاندا چوویتە قارس، قازی کوردەواری و پەنیری خۆماڵیت نەخوارد، گەشتەکەت بەتاڵە.
 
کەنیسەی ئانیئۆرەن کە لە لیستی میراتی یونسکۆیە، قەڵای قارس، ناوەندی خلیسکێنەی ساڕیکامش، خلیسکێنە و سەما و گۆرانی گوتن لەسەر دەریاچەی بەستووی چڵدر جێی سەرنجی گەشتیارانن. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی بەرگریی تورکیا

تورکیا: سێیەمین مووشەکی بالیستیی ئێرانمان تێکشکاند

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆ مووشەکێکی دیکەی بالیستییان پێکاوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە ناو ئاسمانی وڵاتەکەیان. ئەمە سێیەمین مووشەکی ئێرانییە لە ماوەی نۆ رۆژدا لە ئاسمانی تورکیا بخرێتە خوارەوە.