رووداو دیجیتاڵ
چەکدارێکی دەمامکدار بە رۆژی رووناک و بە زەبری چەک بایی نزیکەی 70 هەزار دۆلار زێڕی لە زێڕینگەرێک سەند.
رووداوەکە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 15ـی کانوونی دووەمی 2026 لە بازاڕی زێنگەری شەقامی مەحموودبەی لە ناوچەی باهچەلیئێڤلەر لە ئیستەنبووڵ روویدا.
لە کامێرای زێڕینگرەکەدا دەردەکەوێت کەسێکی دەمامکدار، چووە ناو دووکانەکە و دوای ئەوەی بە چەک هەڕەشەی لە خاوەنەکەی کرد، داوای لێکرد ئەو جانتایەی لەگەڵ خۆی هێنابووی، پڕی بکات لە زێڕ. خاوەن دووکانەکە، داوای لە دزەکە کرد ئارام بێتەوە و زێڕەکانی خستە نێو ئەو جانتاکەی.
تۆمەتبارەکە، جانتاکەی هەڵگرت و رۆیشت کە بایی نزیکەی 3 ملیۆن لیرەی تێدابوو (نزیکەی 70 هەزار دۆلار) دەبوو.
هاوکات، خاوەن دووکانەکە دوگمەی ئاگادارکەرەوەی سیستەمی سکیوریتیی دووکانەکەی داگرت و دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە.
تیمەکانی پۆلیس، لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و هەوڵەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارە هەڵاتووەکە خستووەتەگەڕ.
لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت، دزێکی چەکدار و دەمامکدار دەچێتە ناو دووکانەکە، چەکەکەی لە زێڕنگرەکە رادەگرێت، کڕیارێکی ژن کە ئەوە دەبینێت، بەترسەوە خۆی دەکێشێتە دواوە و خاوەن دووکانەکەش زێڕەکان دەخاتە نێو ئەو جانتایەی کە دزەکە پێیداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ