سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی پرۆسەی چارەسەری: هەنگاوی پێویست دەنێین

20 خولەک له‌مه‌وپێش
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا دەڵێ، پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد "بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی سیاسەتدایە." ئاماژە بەوەش دەکات، راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی ئیمراڵیی گرنگە و پێویستە هەموو پێکهاتەکانی سەر بە پەکەکە پابەندی بن.
 
نوعمان کورتوڵموش، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەنقەرە بەربانگی کردەوە.
 
پێش بەربانگ، کورتوڵموش گوتارێکی پێشکێش کرد و گوتی، "ناچارین بەهێز بین و لەم چوارچێوەیەشدا داهاتووی خۆمان بە شێوەیەکی پتەوتر بنیات بنێین. بەهێزکردنی قەڵای نێوخۆیی تورکیا، کە بەڕێز سەرۆککۆمارمان لە گوتاری کردنەوەی پەرلەماندا خستیەڕوو، بووەتە گرنگترین بابەتی سیاسەتی تورکیا." 
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا گوتی، "هاوکات لەگەڵ لێدوانەکانی بەڕێز باخچەلی، تورکیا هەنگاوی گرنگی ناوە. پار لەم رۆژەدا ئیمراڵیی راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند چەک دادەنێن و رێکخراوەکە هەڵدەوەشێننەوە. ئیمراڵی ئاماژەی بەوە کرد کە سەردەمی خەباتی چەکداری لە تورکیا بەسەرچووە. نزیکەی هەموو پارتە سیاسییەکان پشتگیرییان لە دەستپێکردنی پرۆسەکە کرد."
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەروەها گوتی، وەک بەرپرسیارێتییەکی سیاسی، لەژێر چەتری پەرلەماندا کۆمیسیۆنێک پێکهێندرا و لە 5ی ئابدا یەکەم کۆبوونەوەی خۆی کرد و بە گفتوگۆی زۆر بەرهەمدار، راپۆرتی کۆتایی خۆی ئامادە کرد.
 
کورتوڵموش گوتی، "بۆ یەکەمجار دەرفەتێک رەخسا. جگە لە پارتێک، هەموو پارتە سیاسییەکانی دیکە ئەندامیان بۆ کۆمیسیۆنەکە دیاریکرد و بە دڵسۆزییەوە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد. هەمووان هەوڵیاندا ئەوەی لە ئەستۆیانە جێبەجێی بکەن. لە کۆتایی 21 کۆبوونەوەدا راپۆرتی هاوبەشی کۆمیسیۆن پەسندکرا. پارتەکان بۆچوونی خۆیان هەیە و هەموویان خراونەتە نێو راپۆرتی کۆمیسیۆنەکە. پێموایە پێویستە بەپەلە کاری پێویست بکرێت و تورکیا ئەم بابەتە تەواو بکات."
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد، "راگەیێندراوەکەی ئەمڕۆی ئیمراڵی گرنگە و پێویستە هەموو پێکهاتەکانی رێکخراوەکە پابەندی ئەو بڕیارە بن کە لێرەوە راگەیێندراوە. یەکێک لە خاڵە هاوبەشەکانی راپۆرتەکەش ئەوەیە کە لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە و دانانی چەک، پێویستە رێکخستنی یاسایی بکرێ. لەمەودوا، هەڵوەشاندنەوەی رێکخراوەکە بە هەموو توخمەکانییەوە و دانانی چەک مسۆگەر دەکرێ. دواتر تورکیا هەنگاوی پێویست دەنێت. پرۆسەکە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی سیاسەتدایە."
 
کورتوڵموش هەروەها گوتی، "تورکیا ئەو سەردەمە تاریکە بەجێدەهێڵێت کە 50 ساڵی تێدا بەڕێکرد و باجێکی وەک 2.5 تریلیۆن دۆلاری دا و دەیان هەزار کەسی تێدا گیانیان لەدەستدا و شارەکانی لەژێر گوشاردا بوون. بە رزگاربوونی تورکیا لە تیرۆر و زیادبوونی ئاشتی، برایەتی و هاودەنگی لەنێوانماندا، رێڕەوی وڵات لە هەموو بوارەکاندا زۆر خێراتر دەبێت."
 
سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا سەبارەت بە سووریاش گوتی، "دەمەوێت ئەوەش بڵێم کە پێشهاتەکانی سووریا کاریگەریی ئەرێنییان لەسەر ئەم پرۆسەیە هەیە. پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا، کۆتاییهێنان بە بوونی رێکخراوە تیرۆریستییەکان و دەرکەوتن و بەهێزکردنی پێکهاتەی دەوڵەت لە سووریا و پتەوکردنی سووریا لە رووی ئابووری و سیاسییەوە، گرنگن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە)

دەبەپە: دەبێت دەستبەجێ چاکسازیی دیموکراتییانە لە تورکیا بکرێت

پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان (دەبەپە) لە یەکەمین ساڵیادی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"، رایدەگەیێنێت بۆ ئەوەی هەنگاوەکانی چارەسەری و پرسی چەکدانانی پەکەکە ببێتە "کۆمەڵایەتی"، پێویستە دەوڵەتی تورکیا دەستبەجێ چاکسازیی دیموکراتییانە بکات و هەنگاوی بەرچاو بنێت.