رووداو دیجیتاڵ
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئەنقەرە داوا لە هاووڵاتییانی ئەمریکی، لەوانەش فەرمانبەرانی باڵیۆزخانەکە لە تورکیا دەکات، سەردانی 22 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان نەکەن.
باڵیۆزخانەکە ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی ئاداری 2026 لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆی هۆشدارییەکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوای لە هاووڵاتییانی ئەمریکی، لەوانەش فەرمانبەرە ئەمریکییەکانی کرد سەردانی پارێزگاکانی ئادانا، هاتای، مێرسین و عوسمانییەی تورکیا و پارێزگاکانی سەمسوور، ئێلیهـ، چەولیگ، بەدلیس، ئامەد، خارپێت، دیلۆک، جۆلەمێرگ، کیلیس، مەڕەش، مەڵەتی، مێردین، مووش، سێرت، رووها، شرنەخ، دێرسیم و وانی باکووری کوردستان نەکەن.
باڵیۆزخانەکە ئەو 22 پارێزگاکەیەی وەک "شوێنی نائارام بۆ گەشتکردن" ناساندووە و ئاماژەی بەوەداوە، ئەگەری هەیە دژی ئەمریکا و رۆژئاوا خۆپێشاندان بکرێ.
ئەمریکا چوار پێشنیازی بۆ هاووڵاتی و فەرمانبەرانی کردووە:
1- لە سنووری ئێران، عێراق و سووریا دووربکەونەوە.
2- لە نزیک دامەزراوە و شوێنەکانی سەر بە ئەمریکا و ئیسرائیل زیاتر وریابن.
3- دەستبەجێ لە گۆڕەپانەکانی خۆپێشاندان و شوێنە قەرەباڵخەکان دووربکەونەوە.
4- رێکاری ئەمنیی کەسی لە بەرزترین ئاستدا بگرنەبەر و لە نزیکەوە چاودێریی پێشهاتە نێوخۆییەکان بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ