رووداو دیجیتاڵ
لە ریزبەندیی ئەو پارێزگایانەی تورکیادا کە نوێترین ئۆتۆمبێلیان تێدایە، نۆ پارێزگای باکووری کوردستان لە ریزی پێشەوەن.
بەپێی ئەو داتایانەی دامەزراوەی ئاماری تورکیا بڵاوی کردوونەتەوە، تاوەکو کۆتایی ساڵی 2023، تێکڕای تەمەنی 33 ملیۆن و 612 هەزار و 650 ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو لە تورکیا و باکووری کوردستان 14.2 ساڵ بووە.
لە داتاکاندا جگە لە تێکڕای تەمەنی ئۆتۆمبێلەکان، دابەشبوونیان بەپێی پارێزگاکانیش خراوەتەڕوو.
لە تورکیا و باکووری کوردستان، تێکڕای تەمەنی ئۆتۆمبێلەکان بەپێی پارێزگاکان دەگۆڕدرێ. زۆربەی ئەو پارێزگایانەی کە کەمترین تێکڕای تەمەنی ئۆتۆمبێلیان هەیە، دەکەونە باکووری کوردستان.
شرنەخ بە تێکڕای تەمەنی 6.2 ساڵ لە سەرووی لیستەکەوەیە. دوای ئەو، چەولیگی باکووری کوردستان (8.8) ساڵ، دێرسمی باکووری کوردستان (9.0) ساڵ، ئێلیهـی باکووری کوردستان (9.2) ساڵ و ئیستەنبووڵ (9.5) دێن. ئامەدی باکووری کوردستانیش بە تێکڕای تەمەنی 10 ساڵ لەم ریزبەندییەدا پلەی شەشەمی بەدەستهێنا.
بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە ئامەد 189 هەزار و 497 ئۆتۆمبێلی تۆمارکراو هەن. لەو ژمارەیە 89 هەزار و 301 ئۆتۆمبێلی تایبەت، 6 هەزار و 809 مینی پاس، هەزار و 680 پاس، 27 هەزار و 389 پیکاپ، 8 هەزار و 96 بارهەڵگری گەورەتر، 27 هەزار و 761 ماتۆڕسکیل و 27 هەزار و 307 تراکتۆر هەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ