رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا رەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرت بەوەی هاوشێوەی غەززە لە ئێران و لوبنانیش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی قوتابخانەکان.
لە خوانێکی بەربانگ لەگەڵ ژمارەیەک پزیشک بەبۆنەی جەژنی پزیشکانەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد و جگە لە بابەتی تەندروستی، باسی دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکەشی کرد.
ئەردۆغان بێ ئەوەی راستەوخۆ ناوی ئیسرائیل بهینێت گوتی، "تۆڕێک کە خوێن بەری چاوی گرتووە، بەداخەوە هاوشێوەی غەززە، لە ئێران و لوبنانیش بەردەوامە لە بۆردومانکردنی قوتابخانەکان."
هەروەها لەبارەی هەڵوێستی ئەنقەرە گوتی، "تورکیا پێشەنگی ئەو وڵاتانەیە کە بەرامبەر ئەم دۆخە شێتانەیە، داکۆکی لە مرۆڤەکان، ژیری، دیالۆگ و چارەسەرخوازی دەکەن. ئێمە لە گۆشەی نەوت، گاز و زێڕەوە سەیری رووداوەکان ناکەین. بەڵکو لە گۆشەی راستی، دادپەروەری، میهرەبانی و شەرەفی مرۆڤایەتیەوە سەیریان دەکەین."
رۆژی 28-02-2026 قوتابخانەیەکی شاری میناب لە ئێران کرایە ئامانج و بەهۆیەوە زیاتر لە 150 قوتابی گیانیان لەدەستدا.
ئەگەرچی حکومەتی تاران، میدیای ئێران و میدیای ئەمریکاش واشنتۆن تۆمەتبار دەکەن، بەڵام هەتاوەکو ئێستا حکومەتی واشنتۆن دانی بەوەدا نەناوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ