تورکیا: سێیەمین مووشەکی بالیستیی ئێرانمان تێکشکاند

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانیی ناتۆ مووشەکێکی دیکەی بالیستییان پێکاوە کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە ناو ئاسمانی وڵاتەکەیان. ئەمە سێیەمین مووشەکی ئێرانییە لە ماوەی نۆ رۆژدا لە ئاسمانی تورکیا بخرێتە خوارەوە.
 
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمڕۆ هەینی 13-03-2026، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X)  رایگەیاند: "مووشەکێکی بالیستی کە لە ئێرانەوە ئاراستە کرابوو و هاتبووە نێو ئاسمانی تورکیا، لەلایەن یەکەکانی بەرگریی ئاسمانی و مووشەکیی ناتۆوە کە لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست جێگیرکراون، پووچەڵکرایەوە".
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، تورکیا دژی هەر هەڕەشەیەک بۆ سەر خاک و ئاسمانی وڵاتەکەی بەبێ دوودڵی رێکاری پێویست دەگرێتەبەر و بۆ روونکردنەوەی رەهەندەکانی رووداوەکەش لەگەڵ "وڵاتی پەیوەندیدار" (ئێران) لە گفتوگۆدایە. هەروەها جەختکراوەتەوە کە بە وردی چاودێریی پێشهاتەکانی ناوچەکە دەکەن.
 
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاژێر 03:30 خولەک، زەنگی ئاگادارکردنەوە لە دەوروبەری بنکەی ئاسمانیی ئینجەرلیک لە ئادانا لێدرا و دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز بیسترا.
 
لەو کاتەی هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە 28ی شوبات دەستیپێکردووە، ئەوە سێیەمین مووشەکە لە ئاسمانی تورکیا تێکدەشکێندرێت. رۆژی 4ـی ئاداری یەکەمین مووشەکی بالیستیی ئێرانی کە سنووری عێراق و سووریای بڕیبوو، لە ئاسمانی پارێزگای هاتای لەلایەن سیستمەکانی ناتۆوە خراوەتە خوارەوە. هەروەها 9ی ئادار دووەمین مووشەک لە ئاسمانی پارێزگای دیلۆکی باکووری کوردستان خرایە خوارەوە. دوای ئەو رووداوە، تورکیا سیستمی بەرگریی ئاسمانیی (پاتریۆت)ی لە پارێزگای مەڵەتی لە باکووری کوردستان جێگیر کرد.
 
پێشتر دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئێران رەتیکردبووەوە هیچ مووشەکێکیان ئاراستەی خاکی تورکیا کردبێت و رایانگەیاندبوو کە رێز لە سەروەریی خاکی تورکیا دەگرن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەرباز لەبەردەم بنکەی ئینجیرلیک

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: ئینجیرلیک بنکەیەکی تورکیایە، نەک ئەمریکا

وەزارەتی بەرگریی تورکیا روونکردنەوە لەبارەی بنکەی ئینجیرلیک دەدات و رایدەگەیێنێت، "ئەو بنکەیە تورکیایە" و بوونی هێزەکانی ئەمریکا تێیدا بەو واتایە نایەت کە بنکەیەکی ئەمریکی بێت. هاوكات هۆکاری بەکارنەهێنانی S-400ـیش بۆ بەرپەرچدانەوەی مووشەکەکانی ئەم دواییە روون دەکاتەوە.