رووداو دیجیتاڵ
بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 4.9 پلە بە پێوەری رێختەر، شارۆچکەی ساری ئۆغڵانی سەر بە پارێزگای قەیسەری لە تورکیا هەژاند.
بەپێی راگەیێندراوێک، کە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لە ناکاو (AFAD)دا بڵاوکراوەتەوە، بوومەلەرزەکە کاژێر 02:28 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 18ی کانوونی دووەمی 2022 لە شارۆچکەی ساری ئۆغڵان سەر بە پارێزگای قەیسەری لە تورکیا، بەگوڕی 4.9 پله روویداوە. چەقی بوومەلەرزەکەش لە قوڵایی 23.75 کیلۆمەتر بووە.
شەهمووس گونایدن، پارێزگاری قەیسەری دوای بوومەلەرزەکە رایگەیاند، زیانی گیانی نەبووە، تەنیا چوار هاووڵاتی برینداربوون و لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرن. بەڵام زیانی ماددی هەیە و چەندین خانوو و مارکێت و ناوچەی نیشتەجێبوون زیانیان بەرکەوتووە.
جەختی لەوەشکردەوە، تیمەکانی فریاگوزاری بەهاوکاری تیمەکانی دەزگای "ئافاد" کار دەکەن بۆ دەستنیشانکردنی زیانە ماددییەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ