دامەزراوەی ئاماری تورکیا: بێکاری لەنێو ئافرەتانی گەنجدا زیادیکردووە

18-02-2026
هەوار ئیسماعیل
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەپێی داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیا، لە چارەکی چوارەمی 2025ـدا ژمارەی بێکاران بەراورد بە چارەکی پێشوو، 58 هەزار کەس کەمی کردووە و گەیشتووەتە دوو ملیۆن و 913 هەزار کەس، بەڵام رێژەی بێکاریی لەنێو ئافرەتانی گەنجدا زیادیکردووە. 
 
دامەزراوەکە رۆژی چوارشەممە، 18ـی شوباتی 2026، ئامارەکانی بێکاریی چارەکی چوارەمی 2025ـی بڵاوکردەوە. بەگوێرەی داتاکانی دامەزراوەکە، لە تورکیا و باکووری کوردستان رێژەی بێکاری لە ئاستی 8.2٪دا بووە. 
 
داتاکان ئاماژە بە کەمبوونەوەیەکی سنووردار لە رێژەی بێکاری و زیادبوون دامەزراندن و بەشداری لە هێزی کاردا دەکەن.
 
58 هەزار کەسی بێکار کەمی کردووە
 
بەپێی ئەو داتایانەی کاریگەریی وەرزەکانیان لەسەر لابراوە، ژمارەی بێکاران لە تەمەنی 15 ساڵ و سەرووتر لە چارەکی چوارەمی ساڵی 2025ـدا بەراورد بە چارەکی پێشوو 58 هەزار کەس کەمی کردووە و بۆ دوو ملیۆن و 913 هەزار کەس دابەزیوە. رێژەی بێکاری 0.2 خاڵ دابەزیوە و بووەتە 8.2٪
رێژەی بێکاری لەنێو پیاواندا بە 6.7٪ و لەنێو ژناندا بە 11.1٪ خەمڵێندراوە.
 
لە هەمان وادەدا، ژمارەی دامەزراوان بەراورد بە چارەکی پێشوو 136 هەزار کەس زیادیکردووە و بۆ 32 ملیۆن و 686 هەزار کەس بەرزبووەتەوە. رێژەی دامەزراندن کە کاریگەریی وەرزەکانی لەسەر لابراوە، 0.1 خاڵ بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 49.1٪.
ئەم رێژەیە لەنێو پیاواندا بە 66.7٪ و لەنێو ژناندا بە 31.9٪ تۆمارکراوە.
 
بێکاری لەنێو ژنانی گەنجدا زیادیکردووە
 
هێزی کار، لەو ماوەیەدا 78 هەزار کەس زیادیکردووە و گەیشتووەتە 35 ملیۆن و 599 هەزار کەس. رێژەی بەشداریکردن لە هێزی کاردا 0.1 خاڵ بەرزبووەتەوە و بە 53.5٪ هەژمار کراوە. رێژەی بەشداریکردن لە هێزی کاردا لەنێو پیاواندا 71.5٪ و لەنێو ژناندا 35.9٪ بووە.
 
رێژەی بێکاری لەنێو گەنجانی تەمەن 15-24 ساڵدا بەراورد بە چارەکی پێشوو 0.3 خاڵ دابەزیوە و گەیشتووەتە 14.9٪. لەم گرووپە تەمەنییەدا، رێژەی بێکاری لەنێو پیاواندا 11.8٪ و لەنێو ژناندا 20.7٪ بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە

دەوڵەت باخچەلی: کورد کاری بەکرێگیراوی ناکات و ناشبێت بیکات

سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە) لەبارەی ئەگەری بەشداریکردنی هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە هەر کردەیەکی سەربازیی زەوینیدا لەسەر داوای ویلایەتە یەکگرتووەکان یان هەر وڵاتێکی دیکە دەڵێت، "کورد کاری بەکرێگیراوی ناکات و ناشبێت بیکات."