گوتەبێژی ئاکپارتی: ئیسرائیل دەیەوێ لوبنانیش بکاتە غەززە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئاکپارتی دەڵێ، ئیسرائیل هەمان ئەو شێوازە "داگیرکاری"یەی لە غەززە کردی، لە لوبنانیش جێبەجێ دەکات و خەریکە ئەوێش دەکاتە غەززە.
 
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا کە ئێوارەی رۆژی سێشەممە 17-03-2026 بەرێوەچوو، عومەر چەلیک، گوتەبێژی ئاکپارتی رایگەیاند، ئیسرائیل هەمان ئەو شێوازی "داگیرکاری"یەی لە غەززە جێبەجێی کرد، لە لوبنانیش وا جێبەجێی دەکات.
 
عومەر چەلیک ئیسرائیلی بە زیانگەیاندن بە خەڵکی سڤیل تۆمەتبار کرد و گوتی، "ئیسرائیل بە شێوەیەکی ئاشکرا دەیەوێ لوبنان بکاتە غەززە. هەروەک چۆن لە غەززە کردی، سەرەتا ناوەندی فەرماندەیی لە بەیرووت دەکاتە ئامانج، ژێرخانی سڤیل دەکاتە ئامانج. هەروەک چۆن لە غەززە دەیکرد، سەرەتا بۆردوومانی ئاسمانی دەکات و لاوازی دەکات، دواتریش هێرشی زەوینی دەکات و داگیری دەکات."
 
گوتەبێژی ئاکپارتی راشیگەیاند، ئیسرائیل لە لوبنان کارەساتی مرۆیی دروستکردووە و تا ئێستا 800 هەزار کەس ناچار بە کۆچ کراون.
 
ئیسرائیل لە باشووری لوبنانەوە چووەتە نێو ئەو وڵاتە و هەوڵەکانی بۆ پێشڕەویی زیاتر بەردەوامن.
 
ئیسرائیل و حیزبوڵڵا لە رۆژی 2ی ئەم مانگەوە چوونەتەوە نێو جەنگ، ئەوەش دوای ئەوەی حیزبوڵڵا بە مووشەک هەندێک ناوچەی ئیسرائیلی بە مووشەک کردە ئامانج و ئیسرائیلیش وەڵامی دایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە