سەرۆکی ئیی پارتی: خۆ کوردی ئەم وڵاتە کۆچبەری ئەفغانی نین

19-02-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا، کە رۆژی چوارشەممە 18-2-2026 لە پەرلەمان بەڕێوەچوو، موساڤات دەرڤیشئۆغڵو، سەرۆکی ئیی پارتی باسی کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی تایبەت بە پرۆسەی چارەسەری کرد و رەخنەی تووندی لە حکومەت گرت.
 
سەرۆکی ئیی پارتی رەخنەی لە سەرۆکی پەرلەمان گرت، بەوەی باسی تێکەڵبوونەوەی کۆمەڵگە و ئاشتەوایی کردووە.
 
دەرڤیشئۆغڵو هەروەها گوتی: "کوردی هاووڵاتیی شەرەفمەندی تورکیا، ئایا کۆچبەری ئەفغانین لەم وڵاتە؟ تاوەکو بتەوێت تێکەڵی خەڵکیان بکەیت؟ لە تۆ دەپرسم ئەی نوعمان کورتوڵموش! 40 ساڵە 50 هەزار کەس بەهۆی تیرۆرەوە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام گەلەکەمان هەر یەک بووە. کەس برای خۆی و تیرۆریستی تێکەڵ نەکردووەتەوە".
 
ئیی پارتی تاکە فراکسیۆنی پەرلەمانی تورکیایە، هیچ ئەندامێکی لە کۆمیسیۆنەکەی تایبەت بە پرسی چارەسەری نییە.
 
رۆژی 25ی تشرینی یەکەمی 2017  دامەزرانی ئیی پارتی لەلایەن مەرال ئاکشەنەر راگەیێنرا و هەر خۆشی بووە سەرۆکی پارتەکە.
لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 2018'دا 9.69٪ی دەنگەکانی بردەوە و 43 کورسیی پەرلەمانی بەدەستهێنا. هەروەها لە هەڵبژاردنی پەرلەمانیی 14-5-2023'دا 9.6٪ی دەنگەکانی بردەوە و 43 کورسیی لە پەرلەمان بەدەستهێنا.
 
بەڵام دوای ئەوەی هەڵمەتێکی دەستلەکارکێشانەوە دەستیپێکرد، ژمارەیەکی زۆر لە بەرپرس و ئەندامانی لەو پارتە جیابوونەوە.
ئیی پارتی ئێستا 29 کورسیی لە پەرلەمان هەیە و زۆربەی راپرسییەکان نیشانی دەدەن، کە ئەو پارتە ناتوانێ دەنگی خۆی بهێنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەورۆزی ئیستەنبووڵ 2026

کەی نەورۆز لە تورکیا دەبێتە پشووی فەرمی؟ ئاکپارتی و دەم پارتی لەسەر ئەم پرسە کۆکن

جێگری سەرۆکی گشتیی ئاکپارتی رایدەگەیەنێت کە دەستیان بە ئامادەکارییە تەکنیکییەکان کردووە بۆ ئەوەی رۆژی 21ـی ئادار "نەورۆز" بکرێتە پشووی فەرمی لە تورکیا، لە بەرامبەریشدا بریکاری فراکسیۆنی دەم پارتی دەڵێت، ئەوان پێشنیازیان داوەتە پەرلەمان و چاوەڕوانی پەسندکردنین.