تورکیا پێشنیازی پڕۆژەی بۆریی سووتەمەنیی سەربازی بۆ ناتۆ دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
رەسەن رەمزی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا دەڵێ، حکومەتی وڵاتەکەی پڕۆژەیەکی تایبەت بە بۆری سووتەمەنی بۆ ناتۆ پێشنیاز کردووە کە 5 هێندە کەمتر لە هاوشێوەکانی تێدەچێت.
 
ئەدمیراڵ زەکی ئاکتورک، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی تورکیا، ئەمرۆ چوارشەممە، 20ی ئایاری 2026 رایگەیاند، بە مەبەستی بەهێزکردنی ئاسایشی دابینکردنی وزە لە باڵی رۆژهەڵاتی ناتۆ، پێشنیازی (پڕۆژەی بۆری سووتەمەنی ناتۆ) کراوە.
 
پڕۆژەکە ئامانجی کەمکردنەوەی پشتبەستنە بە گواستنەوەی دەریایی سووتەمەنی و ئاماژە بەوە کراوە کە بەراورد بە جێگرەوەکانی دیکە 5 هێندە کەمتر تێچووی دارایی دەبێت و لە ماوەیەکی کورتتریشدا دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە.
 
ووردەکاری پرۆژەکە:
 
حکومەتی تورکیا پڕۆژەیەکی ستراتیژیی بە بەهای 1.2 ملیار دۆلار پێشکێشی هاوپەیمانیی ناتۆ کردووە، کە مەبەست لێی راکێشانی هێڵێکی بۆریی گواستنەوەی سووتەمەنی سەربازییە لە رێگەی بولگاریاوە بۆ رۆمانیا، بەمەبەستی دابینکردنی پێداویستییە وزەییەکانی باڵی رۆژهەڵاتی هاوپەیمانێتییەکە. چاوەڕوان دەکرێ بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم پڕۆژەیە لە لووتکەی داهاتووی ناتۆ لە ئەنقەرە (7-8ی تەممووزی 2026) بدرێت.
 
ئەم هێڵە بۆرییە تەنیا بۆ بەکارهێنانی سەربازی دەبێت و بە هیچ شێوەیەک بۆ مەبەستی گواستنەوەی سووتەمەنی مەدەنی بەکارناهێنرێ. سەرچاوە ئاگادارەکان بەهۆی نهێنیبوونی دۆسیەکەوە، ئامادەنەبوون زانیاری لەسەر قەبارەی گواستنەوە یان وردەکارییە تەکنیکییەکانی دیکەی بۆرییەکە ئاشکرا بکەن.
 
هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا و دروستبوونی قەیرانی وزە بەهۆی داخرانی تەنگەی هورمز لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر ئێران، ناتۆی ناچار کردووە سیستمی دابینکردنی سووتەمەنی خۆی بەهێزتر بکات و پشتبەستن بە رێڕەوە وشکانییە جێگیرەکان بەرز بکاتەوە.
 
ئەم پڕۆژەیەی تورکیا تەواوکەری هەوڵەکانی پۆڵەندا و رۆمانیایە بۆ درێژکردنەوەی سیستمی بۆرییەکانی ناتۆ (NPS) بەرەو رۆژهەڵات، کە لە سەردەمی جەنگی سارددا تەنیا تاوەکو ئەڵمانیا بوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نوێژی مردوو لەسەر کوژراوانی رووداوەکە دەکرێت. وێنە: AA

بکوژەکەی مێرسین دوای کوشتنی 6 کەس خۆی کوشت

تۆمەتباری سەرەکیی کۆمەڵکوژییەکەی پارێزگای مێرسین لە تورکیا، دوای ئەوەی شەش کەسی کوشت و هەشتی دیکەی بریندار کرد، لە کاتی گەمارۆدانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.