رووداو دیجیتاڵ
سەرۆککۆماری تورکیا جارێکی جەژنی نەورۆز پیرۆز دەکات و هیوا دەخوازێ نەورۆز ببێتەهۆی زیاترکردنی خۆشەویستیی نێوان گەلان.
دوای کۆبوونەوەی حکومەت کە دوای نیوەڕۆی سێشەممە، 24-3-2026، لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرە بەڕێوەچوو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گوتارێکی پێشکێشکرد.
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری قسەی کرد و گوتی، بووەهۆی کۆتاییهێنان بە "سەردەمێکی خوێناوی" و پاشانیش گوتی: "پرۆسەی ناوچەی بێ تیرۆر بۆ ئەوانەی دەیانەوێ دیواری دووبەرەکی لەنێوان تورک، کورد، عەرەب و فارس دروست بکەن، دەبێتە ئاستەنگ. سەرەتا ئەمەمان لە پێشهاتەکانی باکووری سووریا بینی. دواجاریش لەو پیلانە تێکدەرییەی لە بابەتی ئێران هەوڵی بۆ درا، بینیمان".
ئەردۆغان کە پێشتریش پەیامی تایبەت بە جەژنی نەورۆزی بڵاوکردبووەوە، گوتی: "جەژنی نەورۆز بەداخەوە لە ژێر تارمایی جەنگ بەسەردەبەین. هیوادارم بۆ گەلەکەمان و ناوچەکەش ئاشتی، ئارامی و بەرەکەت بهێنێت. جارێکی دیکە جەژنی نەورۆز لە گەلەکەمان پیرۆز دەکەم و هیوادارم ئەو رۆژە مانادارە خۆشەویستیی نێوانمان زیاتر بکات".
لە نەورۆزی ئەم ساڵدا ئاهەنگ لە زۆربەی پارێزگاکانی تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو. ئاهەنگەکانی ئامەد و ئیستەنبووڵ گەورەترین بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ