دەم پارتی لەبارەی هێرشەکەی سەر هێزی پێشمەرگە: پێویستە هێزە نێودەوڵەتییەکان هەڵوێستیان هەبێ

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لەبارەی هێرشەکەی ئێران کە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی 30 پێشمەرگەی لێکەوتەوە، داوا لە هێزە نێودەوڵەتییەکان دەکات هەڵوێستیان بەرامبەر هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان هەبێت.
 
راگەیێندراوەکەی دەم پارتی کە ئەمڕۆ سێشەممە 24-3-2026 کاژێر 9:44 خولەکی شەو بڵاوکرایەوە، تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ لە ئەنجامی چەند هێرشێک بۆ سەر ناوچەیەکی نزیک هەولێر، 6 پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و دەیان پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. سەركۆنەی ئەو هێرشانە دەکەین و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی گیانلەدەستداوان و تەواوی گەلی کوردستان دەکەین".
 
دەم پارتی ئەو هێرشە بە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی سیاسیی هەرێمی کوردستان و سەقامگیریی ناوچەکە ناودەبات و دەڵێ:"ئەو هێرشانەی کە ئامانج تێیاندا پەلکێشکردنی کوردستانە بۆ نێو شەڕ و پێکدادان، هەرگیز ناگەنە ئامانجەکانیان".
 
دەم پارتی دەڵێ، گەلی کورد هەمیشە لەپێناو ئاشتییەکی شکۆمەندانە خەباتی کردووە و لەسەر خەباتەکەشی بەردەوام دەبێت؛ هەروەها رایگەیاندووە:"بانگەوازمان بۆ هێزە نێودەوڵەتییەکان و رای گشتی ئەوەیە، دەبێت هەڵوێستێکی روون و یەکلاییکەرەوە بەرامبەر ئەم هێرشانەی سەر کورد نیشان بدەن".
 
دەم پارتی درێژەدانی بە پشتگیریکردن لە هەرێمی کوردستان دووپاتکردووەتەوە.
 
بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە، ئێران بە شەش مووشەک هێرشی کردە سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە پارێزگای هەولێر و لە ئەنجامدا 6 پێشمەرگە شەهید بوون و 30 پێشمەرگەی دیکەش بریندار بوون. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتی تورکیا بەسەرۆکایەتی رەجەب تەیب ئەردۆغان

کابینەی حکومەتی تورکیا جەنگی ئێران و پرۆسەی چارەسەری تاوتوێ دەکات

ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیا بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆدەبێتەوە. لە چوارەمین کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتدا لەمساڵدا، پرسی پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد و لێکەوتەکانی جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل تاوتوێ دەکرێن.