بەهۆی رزگارکردنی هەشت کەس لە بوومەلەرزەکەی خارپێت، تورکیا وڵاتینامە دەداتە پەنابەرێکی سووری

30-01-2020
مەهدی موتلو
وێنەی مەحموود عوسمان
وێنەی مەحموود عوسمان
A+ A-
 
رووداو - خارپێت 

مەحموود عوسمان پەنابەرێکی سووریە و شەوی بوومەلەرزەکە لە خارپێت دوای ئەوەی گوێی لە دەنگی ژنێک دەبێت لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەیەک بەهانایەوە دەچێت و هەشت کەس رزگاردەکات.
 
مەحموود پێشتر تەنها خوێندکارێک بوو، بەڵام بەهۆی ئەو کارەی ئەنجامیدا ئێستا نێوبانگی لەنێو خەڵکی و هەتا گەیشتووەتە سەرۆککۆماری تورکیاش. رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بەڵێنیداوە وڵاتینامەی پێبدات.
 
مەحموود لەبارەی ساتی رووداوەکە بۆ رووداو قسەی کرد و دەڵێت، 20 خولەکێک پێش بوومەلەرزەکە لە ماڵ هاتووەتە دەرەوە، کاتێک بوومەلەرزەکە روویدا تووشی شڵەژان بووە و بیری لەوە کردووەتەوە یارمەتی خەڵک بدات. 
 
لەو کاتەدا باڵەخانەیەک لەبەردەمی مەحموود دەڕووخێت، مەحموود گوێی لە هاواری ژنێک دەبێت، دواتر دەچێت و ماڵباتێکی هەشت کەسی رزگار دەکات، سەرەتا پیاو ماڵەکە دەردەهێنێت و دەشڵێت، ژنەکە قاچی ببووە ژێر داروپەردووەوە و بە زەحمەت بۆی دەرهێندراوە.

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان: باجی ئەم جەنگە تەنیا لایەنە بەشەڕهاتووەکان نایدەن، بەڵکو تەواوی مرۆڤایەتی دەیدات

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەو جەنگەی ماوەی مانگێکە لەنێوان ئەمریکا - ئیسرائیل و ئێران دا دەستیپێکردووە "بێمانا و ناپێویستە." هۆشداریشی دا، ئەگەر جەنگەکە رانەگیرێ، باجەکەی بۆ هەموو مرۆڤایەتی قورس دەبێت