سووریا دەتوانێت ببێتە شوێنگرەوەی تەنگەی هورمز و ناوەندێکی جیهانیی وزە؟
نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا پێی وایە سووریا دەتوانێت ببێتە ناوەندێکی گەورەی وزە لە ناوچەکەدا، تەنانەت ببێتە شوێنگرەوەی گەرووی هورمز و دەریای سوور، باڵیۆزی سووریاش لە نەتەوەیەکگرتووەکان بە رووداوی گوت، سووریا کاتێک دەتوانێت ببێت بەو ناوەندەی وزە کە هەموو گەلانی وڵاتەکە بە کورد و پێکهاتەکانی دیکەش بەیەکەوە کۆبکاتەوە.