ئەکتەرێکی زنجیرەی (Squid Game) لە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بێتاوان دەرچوو
ئۆ یۆنگ-سو، ئەکتەری ناسراوی کۆریای باشوور کە خەڵاتی گۆڵدن گڵۆبی بۆ رۆڵەکەی لە زنجیرەی (Squid Game) بەدەستهێنابوو، رۆژی سێشەممە لەلایەن دادگەیەکی پێداچوونەوەوە لە تۆمەتی دەستدرێژیی سێکسی بێتاوان دەرچوو، بەمەش بڕیارێکی پێشووتری دادگە هەڵوەشێنرایەوە.