وەرزی سێیەمی 'Squid Game' بەڕێوەیە و لە لەندەن پێشاندرا

14-06-2025
پەسار فایەق
نیشانەکردن Squid Game 3
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی وەرزی سێیەمی زنجیرەی "Squid Game"، پێشاندانی تایبەتی بە ئامادەبوونی ستافی سەرەکیی زنجیرەکە، لە لەندەنی بەریتانیا بەڕێوەچوو.
 
"Squid Game" بە یەکێک لە گرنگترین زنجیرەکانی کۆریای باشوور و تۆڕی نێتفلێکس هەژمار دەکرێت و وەرزی یەکەمی دەنگدانەوەیەکی جیهانیی هەبوو.
 
لی یۆنگ – جای، ئەکتەری سەرەکیی زنجیرەکە، لەسەر فەرشی سووری رێوڕەسمی پێشاندانە تایبەتەکە ئامادەبوو و لە وەرزی سێیەمیشدا رۆڵی کارەکتەری سەرەکیی گێڕاوە. 
 
بڕیارە وەرزی سێیەمی زنجیرەکە بەناونیشانی "Squid Game 3" لە 27ـی حوزەیرانی 2025 لە تۆڕی نێتفلێکس بڵاوبکرێتەوە.
 
"Squid Game" زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنیی کۆریای باشوورە، وەرزی یەکەمی لە دەرهێنانی هوانگ دۆنگ – هیوکە، هەریەک لە لی یۆنگ – جای، پارک های – سو و وی ها – جۆن رۆڵی سەرەکییان تێدا گێڕاوە.
 
چیرۆکی زنجیرەکە باس لە بەشداریی 456 کەس لە یارییەکدا دەکات بۆ بردنەوەی 38 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی، بەڵام کاتێک لە یارییەکەدا بەشدار دەبن بۆیان دەردەکەوێت تەنیا یەک براوە هەیە و ئەوانی دیکە کەسیان بە زیندوویی نامێنێتەوە، لە وەرزی سێیەمیشدا درێژە بە یارییە مەترسیدارەکە دەدرێت کە لە بنەڕەتدا لە یارییەکی منداڵان وەرگیراوە و لە راستیدا مردن چاوەڕێی بەشداربووان دەکات و تەنیا یەک براوە هەیە.
 
چیرۆکی ئەم بەرهەمە لە یارییەکی منداڵانی کۆریایی وەرگیراوە و بە هەمان ناوی یارییەکە کراوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نێتفلێکس ستۆدیۆکانی وارنەر و (ئێج بی ئۆ ماکس) بە 72 ملیار دۆلاری دەکڕێتەوە

نێتفلێکس ستۆدیۆکانی وارنەر و (ئێج بی ئۆ ماکس) بە 72 ملیار دۆلاری دەکڕێتەوە

کۆمپانیای نێتفلێکس رێککەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ کۆمپانیای وارنەر برۆس دیسکەڤەری، گەورەی کۆمپانیای بواری بەرهەمهێنانی سینەما کردووە کە خاوەنی زنجیرە بەناوبانگەکانی (Harry Potter) و (Friends)ـە، بەمەبەستی کڕینەوەی ستۆدیۆکان و بزنسی پەخشی ئۆنلاین بە بڕی 72 ملیار دۆلار.