گه‌لێك له‌م سه‌ر زه‌مينه‌دا نه‌ماوه، كه ژماره و قه‌باره و وڵاته‌كه‌ى هێنده‌ى گه‌لى كورد و نيشتمانه‌كه‌ى گه‌وره بێت، كه‌چى هێشتا خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى خۆى نييه.
نيشتمانى هه‌زاران ساڵه و خاوه‌ن زمان و كو‌لتوور و زێده به‌خشنده له به‌خشينى سه‌ر و ماڵ و گيان، له‌پێناوی رزگارى، سه‌ربه‌خۆيى و ئازایدا، كه‌چى هێشتا داگيركراو، دابه‌شكراو، بنده‌ست، بێ قه‌واره، بێ ده‌وڵه‌ته و له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تیدا شوێنێكى نييه.
ئێستا له‌م به‌شه‌ى كوردستان قه‌واره‌يه‌ك هه‌يه به‌ناوى هه‌رێمى كوردستان، كه هێشتا هه‌موو خه‌ڵكى ئه‌م به‌شه‌ى كوردستان له‌و قه‌واره‌يه‌دا جێگه‌يان نه‌بووەته‌وه.
له ئه‌نجامى رووداوى گه‌وره‌ى شه‌ڕى كوه‌يت و دواجار رووخانى رژێمى عێراق و هاتنه ناوه‌وه‌ى ئه‌مریکا و داگیركردنی وڵاته‌كه، هاوكات رۆڵی به‌رچاوى كورد له‌م پێشهاتا‌نه‌دا، زه‌مينه‌يه‌كى له‌بار و گونجاوی بۆ گه‌له‌كه‌مان ره‌خساند.
رووخانى رژێمى سه‌دام حوسێن، رووخانى ئيراده و فه‌لسه‌فه و فكرى سياسى و رووخانى هه‌موو پايه‌كانى ده‌وڵه‌ت بوو، ته‌نانه‌ت پچڕانى شيرازه‌ى په‌يوه‌ندييه كۆمه‌ڵايه‌تیيه‌كانى عێراقى عه‌ره‌بى بوو، كه تاوەکو ئه‌م كاته‌ش رێك و راست نه‌بوونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر ئه‌م داروپه‌ردووه، جێگره‌وه‌كه‌يه‌كى تاڕاده‌يه‌ك غه‌ريب به وڵات و حوكمڕانی، چه‌ند هێزێكى په‌رته‌وازه‌ى لێكدابڕاوى بيروڕا جياواز، له‌هه‌مانكاتدا لاواز و بێ پشت و په‌نا ده‌ركه‌وتن، كه هيچ ده‌ره‌قه‌تى ئه‌و وه‌زعه نه‌ده‌هاتن، كه‌چى له كوردستان له به‌رامبه‌ر ئه‌وانه‌دا، هه‌رێمى كوردستان هه‌بوو. له‌چاو ئه‌واندا يه‌كگرتوو و خاوه‌ن هێزى چه‌كدار، قاڵبوو به ئه‌زموونى حوكمڕانى، تاڕاده‌یه‌كیش جێی متمانه‌ی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان، له‌گه‌ڵ پشتيوانیى به‌هێزى كۆمه‌ڵانى خه‌ڵك. ته‌رازووى هێز له‌نێوان ئێمه و ئه‌و لایه‌نانه‌ی جڵه‌وی حوكمڕانییان گرته‌ده‌ست، به قورساييه‌كى زۆره‌وه به‌لاى كورددا دەشكايه‌وه، به‌ڵام مه‌خابن، كورتبینی سياسى و بڕوابه‌خۆنه‌بوون و خولانه‌وه له بازنه‌ى جيهانبينينه ته‌قليديیه سواوه‌كان، چاوى بينينى سه‌رده‌مه‌كه و پێشبينیيه‌كانى زۆر كز و لاواز كرد.
گه‌لێک پرەنسيپ و مه‌نتقى به‌هێز هه‌بوون، كه ده‌توانرا كاریان له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌گه‌ر داخوازیيه نه‌ته‌وه‌ييه‌كانيش نه‌بوونايه؛ مەنتقى مێژوو و جوگرافيا، مه‌نتقى جينۆسايد و پاكتاوكردنى ره‌گه‌زى، كه هيچ نه‌بێ پاراستنى ئه‌م گه‌له‌یان له‌ده‌ستدرێژى دوژمنانى، مسۆگه‌ر بكردايه.
سه‌رده‌مى حوكمڕانى ئه‌م چه‌ند ساڵه‌شمان، له سايه‌ى كه‌موكوڕى و ناكۆكىی جۆراجۆر و خراپ به‌ڕێوه‌بردن، نه‌يتوانى بناغه‌يه‌كى پته‌و له بواره جياجياكانى ده‌وڵه‌تداريدا به‌تايبه‌تى وه‌به‌رهێنان و ئابووريیه‌كى پته‌و ده‌سته‌به‌ر بكات.. ئۆپۆزیسيۆنيش كه ده‌رد و نه‌خۆشیی كوشنده‌ى له‌گه‌ڵ خۆى هێنا، هيچى نه‌كرد. هه‌مووان به حوكمڕان و ئۆپۆزیسيۆنه‌وه له هه‌موو كه‌موكوڕی و سه‌رنه‌كه‌وتنه‌كاندا به‌شدارن و لێى به‌رپرسيارن.
ئيستاش رووخسار و كار و كردارى دوو ئيداره‌يى به‌رده‌وامه. هێشتا نه‌توانراوه يه‌ك سوپاى پارێزه‌رى نيشتمان دروستبكرێت. خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵاتداران و ئۆپۆزیسیۆن زويرن و هێشتا وه‌كو پێويست هه‌ستى نه‌ته‌وه‌يى و خۆشه‌ويستى نيشتمان و هه‌رێمه‌كه‌ى لاى خه‌ڵك نه‌كراوه‌ته به‌شێك له ویژدان و ره‌وشت و كه‌سايه‌تیی هه‌ر تاكێكی كورد.
ئێستا کە ساڵی 2019ـیە (27 ساڵ) به‌سه‌ر دامه‌زراندنى هه‌رێمى كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بێت، هێشتا ناوه‌ڕۆك و رووكه‌ش و رووخساره‌كان زۆر گۆڕ‌انى بنه‌ڕه‌تییان پێوه ديارنيیه.
ئه‌م هه‌رێمه‌ى ئێمه كه‌وتووەته نێو وڵاتێكه‌وه، ناوى عێراقه. هه‌ر له‌يه‌كه‌م رۆژى دامه‌زراندنى ئه‌م عێراقه‌وه گه‌لى كورد به‌زۆر به‌م ده‌وڵه‌ته ده‌ستكرده‌وه لكێنراوه.
خۆزگه عێراق وڵاتێكى هێنده ديموكراتى و شارستانى و پێشكه‌وتوو و به‌رگريكار له‌مافه‌كانى مرۆڤ ده‌بوو، کە به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و سيسته‌مه‌كه‌شى له‌ڕوانگه‌ى پرەنسيپه مرۆیی و ياساییه‌كانه‌وه به‌ڕێوەبچووایه، به‌جۆرێكی وا هه‌موولايه‌ك به‌تايبه‌تى گه‌لى كورد ترسیان له ئایينده‌ى خۆیان نه‌بووایه و كێشه نه‌ته‌وايه‌تيیه‌كانی له رێگەی دیالۆگ به‌شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ربكردایه، كه وه‌كیه‌كی و یه‌كسانی دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی، به ئاشتييه‌كى هه‌ميشه‌يى به‌رقه‌رار بكردايه، به‌ڵام خوێندنه‌وه‌ى بابه‌تیيانه بۆ ئێستا و ئايینده‌ی ئه‌م واقعه، له‌م وڵاتی عێراقه‌دا، هه‌ر خۆزگه ده‌بێت و هیچی دیکە.
گه‌ل خاوه‌نى ئه‌زموونێكى تاڵ و ره‌ش و پڕ غه‌دره له‌م عێراقەدا. بۆ ده‌يان ساڵى دیکەش هيچ ئومێدێك له عێراق شك نابرێ، تاوەکو به خه‌ڵك و حوكمڕانيیه‌كانيیانه‌وه بگه‌نه ئه‌و ئاسته راستگۆيیانەی مافى گه‌له‌كه‌مان بسه‌لمێنن، عه‌قڵیيه‌تى داگيركارى و خۆبه‌گه‌وره‌ترزانی وازلێبهێنن.. ئه‌مه‌ش حاڵى رێكردنى رۆژانه‌ى ژيانى حكومه‌تى هه‌رێم و خه‌ڵكى كوردستانه له‌گه‌ڵ عێراق، كه ئاسانى و قورسى به‌ڕێوه‌بردنه سياسيیه‌كه‌ى نێوان هه‌رێم و ناوه‌ندی خستووەته نێو بازنه‌ى (پارسه‌نگى هێزه‌وه)، كه دەبوو ده‌ستوور و پرەنسيپه ديموكراتیيه‌كان سه‌نگى مه‌حه‌ك و بنچينه‌ى به‌ڕێوه‌بردن و په‌يوه‌ندييه‌كان بوونايه.
ناكرێ میلله‌تێك ئێستا و ئایینده‌ی له‌سه‌ر خه‌ياڵ و درووشمى بێناوه‌ڕۆك و فكر و تيۆره سواوه‌كان دابڕێژێ. عێراق بۆ ده‌يان ساڵى دیکەش نابێته وڵاتێكى ديموكراتى و شارستانى و خاوەنی حوكمى ره‌شيد. تەرازووی هێز، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئێمه و ئه‌وان ديارى ده‌كات، نه‌ك درووشمی عاتفیی بێ بنه‌ما. ئه‌وكاته‌ى ئه‌وان به‌هێزده‌بن، پرەنسيپى هێز و خۆسه‌پاندن و براگه‌وه‌ريى ده‌ستپێده‌كات، تاوەکو سنوورى دڕنده‌يى.
بۆيه پێويسته هه‌ميشه به‌رچاومان روونبێت. خۆمان به‌هێزبكه‌ين، به‌هێزیش يانى يه‌كێتیى ريزه‌كان، يانى حوكمى پر عه‌داله‌ت و ياسا و ئابووریی پته‌و و، پاراستنى سه‌روه‌ت و سامانى وڵات، په‌یڕه‌وكردنی شه‌فافیيه‌ت و به‌تووندى كارله‌سه‌ركردن و هه‌ڵته‌كاندنى فكری دووئيداره‌يى، هه‌موو هه‌وڵ و تێكۆشانه‌كانيش به‌ئاراسته‌ى دامه‌زراندن و پێكهێنانى يه‌ك له‌شكر و سوپاى يه‌كگرتووى ناحيزبى، كه ئه‌ركى ته‌نها پاراستن و به‌رگرى له نيشتمان بێت.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ى ئێستا و بوونى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و په‌يوه‌ندیيانه‌ى به مەرکەزمان دەبەستنەوە، ئه‌و راستییە ون ناكەن و ئه‌و قۆناغى تێكۆشانه له‌بيرنابەنەوه كه قۆناغى ئێستا هه‌مان قۆناغى سه‌رده‌مى شاخ و قۆناغى رزگارى نيشتمانیيه، كه ناوه‌ڕۆكى ئه‌م بابه‌ته و فكر و ئه‌ندێشه‌كانى قۆناغى رزگاریی نيشتمان، واته سه‌ربه‌خۆيى، سه‌ربه‌خۆيى نيشتمان و گه‌يشتن به‌دوا ئامانجى گه‌له‌كه‌مان. ئه‌وكاته به‌رنامه‌ى كارى ئێستا و داهاتوو، پاراستنى هه‌رێم به‌شێكه له خه‌باتى ئه‌م قۆناغه. ئه‌مه‌ش ئه‌ركى هه‌موو حيزبه‌كانى كوردستانه به جياوازى بيروڕایانه‌وه.
نه‌بوونى ده‌وڵه‌ت، ره‌وايه‌تى به به‌رده‌وامیی قۆناغى رزگاریی نيشتمانى ده‌دات. ره‌چاوكردنى هه‌لومه‌رجى ئێستا كه به‌داخه‌وه له‌هه‌موو ئه‌و ساڵانه‌ى پێشوودا نه‌توانراوه هێزى پێشمه‌رگه، وه‌كو هێزێكى نيشتمانى سه‌ربه‌خۆ و دوور له حيزب دروستبكرێ. ئێستاش دوو ئيداره‌يى و هه‌ڕه‌شه‌كانى هه‌ر ماوه. ئێستاش به‌رژه‌وه‌ندیی حيزب پێش به‌رژه‌وه‌ندیی نيشتمانه و ده‌رد و به‌ڵا و نه‌خۆشیی حيزبى و شه‌خسى باڵاده‌سته، بۆيه وه‌كو به‌شێك له‌م خه‌باته نيشتمانيیه، له روانگه‌ى ئه‌م هه‌لومه‌رج و واقعه تاڵه‌ى ئێستاوە كه چيدی نابێ رادەستی ئيراده‌ى هه‌ندێ به‌رژەوه‌ندويستى شه‌خسى و ئه‌وانه‌ى تۆزقاڵێك ويژدانى نيشتمانويستى و خۆشه‌ويستى و به‌زه‌يى خه‌ڵكيان له‌دڵدا نه‌ماوه و، گيرفانيان لەسه‌ر بڕيارى سياسیيانه، نابێ چيدی له‌چاوه‌ڕوانيدا بژين و 27 ساڵى دى وەکو ئێستا، ئه‌مرى واقيع به‌ڕێوه‌مان ببات و بيده‌ينه ده‌ست قه‌ده‌ر و وه‌كو خۆى جێیانبهێڵین و، كاره‌سات دواى كاره‌سات هه‌ميشه دووباره‌ببنه‌وه.
ئه‌مڕۆ و چه‌ندين ساڵه گه‌له‌كه‌مان تاڵاوى ناكۆكى و دووبه‌ره‌كى ئه‌م حيزبانه ده‌چێژێ. راسته داموده‌زگامان هه‌يه: په‌رله‌مان، سه‌رۆكايه‌تیی هه‌رێم، ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، به‌ڵام حيزبى ده‌سه‌ڵاتدار و بێده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسيۆن هه‌ركاتێك بيانه‌وێ، وڵات تێكده‌ده‌ن، نه‌ك پێ به سه‌ر ياسا و رێساكاندا ده‌نێن، به‌ڵكو هه‌ندێ جار په‌نا بۆ دوژمنانیش ده‌به‌ن.
لێمان تێكده‌چێت، ئه‌مه راستیيه‌كانه و حيزب باڵاده‌سته و بڕيارده‌ره، بۆيه به چاك و دروستى ده‌زانم، هه‌م به حوكمى ئه‌م قۆناغى رزگاریی نيشتمانیيه‌ى ئه‌ركه‌كانى هه‌رماون و جێبه‌جێ نه‌كراون، هه‌م هه‌ل و مه‌رجه‌كه وا ده‌خوازێت كه له‌پاڵ ده‌زگاكانى دیکەی ده‌وڵه‌تدا ده‌زگايه‌كى نوێ پێكبهێنرێت به‌ناوى (ئه‌نجوومه‌نى پاراستن و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه يان نيشتمان) كه حيزبه براوه‌كانى په‌رله‌مان له‌خۆبگرێت و كه‌سه يه‌كه‌مه‌كانى ئه‌و حيزبانه‌ى براوه‌ى په‌رله‌مانن و سه‌رۆكى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت و هتد...
ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه نه‌وەك هه‌ر كۆكه‌ره‌وه‌ى حيزبه‌كانه له يه‌ك ده‌زگا و پێكيان ده‌به‌ستێته‌وه، به‌ڵكو يه‌كێتى و كۆده‌نگى و پێكه‌وه‌ژيان بۆ ئه‌و خه‌باته نيشتمانيیه و سه‌ركردايه‌تیى قۆناغه‌كه، بۆ به‌ديهێنانى ئامانجه تاكتيكى و ستراتيژيیه‌كان، ده‌كاته به‌ڵگه‌نامه و په‌یمانی شه‌ره‌فی نیشتمانی.
ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه پشتيوانێكى پته‌وى هه‌رێم و ده‌زگاكانیێتى، به‌ڵكو ده‌بێته ئامرازى هه‌نگاونان بۆ خستنه سه‌ر رێگەكانى چاره‌سه‌رى كێشه درێژخايه‌نه‌كان و ره‌وێنه‌وه‌ى پێكدادان و له‌پێش هه‌موويانه‌وه هه‌وڵدان بۆ دامه‌زراندنى سوپایه‌كى نيشتمانى و گه‌لێ ئه‌ركى گه‌وره كه ته‌نها به‌م ئه‌نجوومه‌نه ده‌كرێت. ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه هه‌وێنى كۆكردنه‌وه‌ى هه‌موولايه‌كه و مه‌رجه‌عى چاره‌سه‌رى گيروگرفته‌گان و هێڵى كۆده‌نگى و يه‌كپارچه‌يى و ئاشته‌واييه، له‌سه‌رووی هه‌موويانه‌وه، ده‌بێته به‌رگريكارى يه‌كه‌مى به‌رژه‌وه‌نديیه‌كانى نه‌ته‌وه و پشتيوانى هه‌رێم و بڕينى ئه‌م قۆناغه و، جێبه‌جێكردنى به‌رنامه‌ى ستراتيژى و دامه‌زراندنى وڵاتێكى ئارام بۆ گه‌له‌كه‌كان.
داواده‌كه‌م له به‌ڕێز كاك مه‌سعود وه‌كو سه‌رۆكى پارتى ديموكراتى كوردستان و، براوه‌ى يه‌كه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان و یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان وه‌كو خاوه‌ن هێزی چه‌كدار و هه‌موو برايانى حيزبه‌كانى دى، كه كه‌م و زۆر پێگه‌یان له‌ناو خەڵكدا هه‌یه، ئه‌م داوا و پێشنياره‌م به‌هه‌ند وه‌ربگرن و شه‌نوكه‌وى بكه‌ن.
به‌داخ و كه‌سه‌رێكى گه‌وره‌وه، راستیيه تاڵه‌كان و واقعه‌كه ناچار به داواى له‌مشێوه‌یەمان ده‌كات، ئه‌گينا ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نيشتمان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌وڵاتانى خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، له ده‌ره‌وه‌ى حيزب پێكدێ. هيوادارم ره‌چاوى هه‌لومه‌رجه تايبه‌ته‌كه‌ى كوردستان بكه‌ن و منيش جگه له به‌رژه‌وه‌ندیيه‌كانى ئه‌م گه‌له و داهاتووه‌كه‌ى، هيچ مه‌به‌ستێكى ديکەم نييه، بۆ ئاگادارى به‌ڕێزتان له (17-3-2015) له‌ديمانه‌يه‌كدا له‌گه‌ڵ (شارپرێس)، به‌هه‌مان نه‌فه‌س، پێشياريكى له‌مجۆره‌م پێشكه‌ش كرد، به‌داخه‌وه گوێم لێنه‌گيرا. ره‌نگبوو ئه‌گه‌ر وامانبکردایە هه‌ندێ كێشه و گرفت كه كه‌م نين، روويان نه‌دايه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ