رێڕۆی پێشمەرگە لە پاریس

12-09-2025
بێرنارد هێنری لێڤی
A+ A-
 
لە "کوای ئاندرێ-سیترۆین"، نزیک پردی "میراوۆ" کە سێنی ئەپۆلینێر بەلایدا تێدەپەڕێت. لە دڵی ئەو پاریسە کرێکارنشینە کۆنەدا، کە لە نیوەی یەکەمی سەدەی بیستەمدا لەلایەن پاوڵ نیزان، رۆجێر ڤایان و ئاراگۆن لە کتێبی "کۆمۆنیستەکان" وەسف کراوە. ئێمە رۆژی هەینی، 5ی ئەیلوول، لەوێ بووین کە ئەنجوومەنی شاری پاریس بە کۆی دەنگ بڕیاری دا رێڕۆیەکی تایبەت بە پێشمەرگە بکاتەوە.
 
پێشمەرگە، بۆ بیرهێنانەوە، ئەو شەڕکەرە کوردانەن کە "بەرەوڕووی مردن دەچن". 10 ساڵ لەمەوبەر فیلمێکم بە ناوی "پێشمەرگە" دروست کرد، کە وای لێکردم بە درێژایی چەندین مانگ، بە درێژایی هەزار کیلۆمەتر هێڵی بەرگری کە لە سلێمانییەوە بۆ شنگال درێژ دەبووەوە، شوێنیان بکەوم و لەوێ رووبەڕووی داعش ببوونەوە.
 
پاشان جاری دووەم، لە شەڕی مووسڵدا، من لەگەڵ یەکە تایبەتەکانی ئەوان بووم کە چوون بۆ رزگارکردنی دەشتی نەینەوا و پاشان بە پاڵپشتی عێراقییەکان کە لە بەغداوە هاتبوون، خودی شاری مووسڵیش رزگار کرا، لەگەڵ رەققە لە سووریا کە پایتەختی خەلافەت بوو.
 
دواتر لە ساڵی 2020 لە کاتی پەتای کۆڤیددا، دیمەنە سەرەکییەکانی فیلمی سێیەمم بە ناوی "بیرۆکەیەکی دیکە بۆ جیهان" ئامادە دەکرد، کە تێیدا پێشمەرگە لەگەڵ ئامۆزاکانیان لە رۆژئاڤا، کوردستانی سووریا بەرخۆدانیان دەکرد، هێشتا ئەوان بەرامبەر ئیمپراتۆرییەتی فارسی نوێ بەرخودانیان دەکرد، ئەوانی دیکەش بەرامبەر ئیمپریالیزمی نوێی عوسمانی کە لە گەشەکردندا بوو بەرخۆدانیان دەکرد، هەموویان پێکەوە بەرامبەر ئیسلامی تووندڕەو بەرخودانیان دەکرد.
 
ئەگەر ئەمە بیردەهێنمەوە، ئەوا بۆ ئەوەیە بڵێم کە من باش دەیانناسم. بۆ ئەوەی بەڵێن بدەم کە من لەسەر ئەزموون قسە دەکەم کاتێک دەڵێم ئەوان چەکداری چاونەترس و بێهاوتان؛ یان کاتێک پشتڕاستی دەکەمەوە کە ئەوان دۆستی جیهانی ئازادن و وەک ئێستای ئۆکراینییەکان، قەڵغانی ئەورووپا بوون، دیوارەکەی، ئەو دیوارە زیندوو و نەبڕاوەیە بوون کە کاریگەریی داعشیان لە کاتی هێرشەکانی پاریسدا کەم کردەوە و بێگومان رێگرییان لە روودانی هێرشی زیاتر کرد؛ یان کاتێک بیردەهێنمەوە کە ئەوان لە ئیسلامێکی مۆدێرن و رووناکبیر پێکدێن، لە کاتی شەڕیش یەکسانی نێوان ژن و پیاویان پەیڕەو و پڕاکتیزە دەکرد، لە هەر شوێنێک لە خاکەکەیاندا شوێنە پیرۆزەکانی یادی جوویان بەرز رادەگرت، بە هانای کریستیانەکانەوە دەچوون کاتێک وەک ئاژەڵ راو دەکران، هەندێکجار لە دەرگای ماڵەکانیان دا لە خاچ دەدران، لەلایەن دەوڵەتێکی ئیسلامی کە لە ئەوپەڕی هێزیدا بوو، ئەوان بوون و ئێستاش بەنرخترین هاوپەیمانمانن لەم ناوچەیەی گۆشەی زەوی.
 
زیاتر دەڵێم کە ئەوان، بە ئەو ئیمپراتۆریەتانەی کە یەک لە دوای یەک تائێستا لەسەر خاکی باپیرانەکانیان حوکمڕانییان کردووە، کۆنترین گەلی بێ دەوڵەتن لە جیهاندا.
 
لەگەڵ "دادپەروەری بۆ کورد" (Justice for Kurds)، رێکخراوە ناحکومییە فەرەنسی-ئەمریکییەکەمان کە 10 ساڵ لەمەوبەر لەگەڵ تۆم کاپلان دامانمەزراند، بەردەوام داوامان کردووە کە ئەم قەرزە بدرێتەوە، ئەم هاوپشتییە لەبەرچاو بگیرێت و شوێنێکی یادگاری، چ لە نیویۆرک و چ لە پاریس، قوربانییەکانی ئەم خوشک و برایانەی چەک بەرز ڕابگرێت.
 
داواکانمان لە نیویۆرک بەجێنەهاتن، بەڵام لە پاریسدا بەجێدێن، کە جارێکی دیکە، بەشێک لە مێژووەکەی خۆی وەک پایتەختی جیهانیی ئازادی دەنوێنێت.
 
پاریسێک کە "هیچ شتێک ئەوەندە پاک نییە"، وەک ئاراگۆن لە شیعرێکی ساڵی 1944دا گوتوویەتی، وەک "نێوچاوانی یاخیبووەکەی".
 
پاریسێک کە دەزانێت، لە کاتێکەوە بۆ کاتێکی دیکە چۆن لە بەدبەختی "ئازایەتی" دروست بکات و لە گێژەڵووکەدا"رووناکی بێت.
 
پاریس لە ئاگر و برووسکە بەهێزترە، کاتێک دەست بۆ "خەڵکی لە هەموو شوێنێک" درێژ دەکات.
 
پاریسێک کە لە جێفەرسۆنەوە بۆ میکییڤیچ، لە بۆلیڤارەوە بۆ گاریبالدی، لە واڵتەر بێنجامینەوە بۆ هانا ئارێنت و هاوڕێیانی لە شەقامی 10، روودۆمباسل (کتێبی "پارییەکان"ی نایابی مارینا تویلیێز، چاپەمەنی ل'ئێشاپێ بخوێنەوە)، شاری حەوانەوە بووە بۆ چەوساوەکان و رزگاریخوازان.
 
پاریس، شاری پەناگە کە هیچ کاتێک ئەوەندە گەورە نییە کە رێز لە ستەملێکرا و هەڵاتووەکان لە ستەم دەگرێت.
 
سوپاس پاریس.
 
سوپاس ئان هیدالگۆ و جێگرەکەی ئارنۆد نگاتشا کە دوای کردنەوەی رێڕۆی فەرماندار مەسعود نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر لە گەڕەکی شانزەلیزێ کرابووەوە، بە روونی بەردەوامن لە خەباتیان.
 
سوپاس فیلیپ گۆژون، سەرۆکی شارەوانی پازدەهەمین گەڕەکی پاریس، کە لە بەرامبەر بێرنارد کۆشنێر، گیلبێرت میتێران، سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل-میتێران، و کەنداڵ نەزان، بەڕێوەبەری پەیمانگای کوردی پاریس، لە بەرامبەر سەدان کورد لە هەولێر و فەرەنسا، ئەویش گوتارێکی بەهێزی لەسەر ئەو دۆستایەتییە پێشکەش کرد کە ئێمە بەم گەلی "سوارچاک"ەوە دەبەستێتەوە.
 
سوپاس بۆ مەسعود بارزانی، باوکی نەتەوەی کورد کە رۆژێک پێیگوتم، ئەو سەرۆک نەبووە بە درێژایی ژیانی، بەڵام پێشمەرگەیەکی نەمر بووە و تا دوا هەناسەی هەر دەبێت: ئەویش لەوێ بوو؛ ئەویش، کە بە دەگمەن گەشت دەکات، دڵنیابوو لەوەی ئامادە بێت لەنێو سەدان هاونیشتمانیدا کە هەندێکیان، وەک ئەو، جلوبەرگی نەریتیان لەبەردا بوو، ئەو جامانە سوور و سپییەکەی سەریان، لەگەڵ پشتێنە پانەکەیاندا کە پێش چوونە ناو شەڕ، چەکێکی دەستی تێدەخرا، جلی فەرمی پێشمەرگەیان پێکدەهێنا؛ ئەویش رێزێکی گەرمی لە هاوپەیمانێتیی گەورەی فەرەنسی-کوردی گرت.
 
هەینییەکی جوان بوو، یەکێک بوو لە دەگمەنترین هەواڵە خۆشەکانی ئەم هەفتە ترسناکە، کە هەست دەکەیت، لە هەموو شوێنێک، جیهان بەرەو وێرانی دەچێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەلیل ئیبراهیم مەندەلاوی

عێراق لەنێوان کۆمیدیا و تراجیدیای سیاسیدا

سیاقی کێشەکە لە هەڵەیەکی سەرپێیی قووڵترە، چونکە لە کاتێکدا کە مەڵبەندە سیاسییەکان سەرقاڵی جەختکردن بوون لە پێویستیی پاراستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لیژنە تایبەتمەندەکە بە شێوەیەکی کۆمیدی پاساوی بۆ ئەو هەڵەیە هێنایەوە و، لێدوانێکی دەرکرد کە وەک پێویست یەکلاکەرەوە نەبوو، لە داواکردنی لێبووردنی منداڵێکی بچووک دەچوو کاتێک شووشەیەک لە ماڵەوە دەشکێنێت، کاتێک دەڵێت دانانی ئەو قەوارانە لە لیستەکەدا تەنیا رووداوێکی لاوەکی بووە، هاوشێوەی دۆخی شەرمهێنی دەست دانان لەسەر دوگمەی ناردن بۆ هەموو لە گرووپێکی خێزانیدا کە پڕە لە خزمی فزووڵ، بۆت دەردەکەوێت لە نامەکەدا بڕگەیەکی هەڵە هەیە. پاساوی لیژنەکە بە رستەیەکی فەرمیی جدی داڕێژرا: "پێش هەڵەگری بڵاوکرایەوە و دواتر راستی دەکەینەوە". وشەکان بەم جۆرە دەرکەوتن، وەک ئەوەی بە هێزەوە نالێهاتوویی رابگەیێنن، وەک ئەوەی کەوتنە نێو چاڵێکی هەڵەی سیاسی شتێکی ئاسایی بێت لە جیهانی سیاسەت لە عێراق دا، بەڵکو وەک ئەوەی کارەکە پەیوەندیی بە هەڵەیەکی رێنووسەوە هەبێت لە جۆری نووسینی "ئەمە" لە جیاتی "ئەمە" بێت، نەک دانانی کۆمەڵە گرووپێکی ناوچەکە لە لیستەکانی تیرۆردا