‎لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چی باسکرا؟

17-05-2022
پێشەوا هەورامانی @PHawraman
A+ A-
 
‎ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی گرنگ و بەئەنجام بەڕێوەچوو لەنێوان سەرۆکوەزیران و جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیرانی تایبەتمەند و سەرۆکی دیوان و سکرتێری ئەنجوومەن و پارێزگارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و بەرپرسی ئیدارەی گەرمیان و راپەڕین لەسەر کێشەی داهات و مووچە و دۆخی حکومەت.
 
لەبارەی حکومەت
 
‎بەڕێز سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە، هەروەکو لە سەرەتای کابینە رامگەیاندووە و ئێستاش دەیڵێمەوە، من سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانم، واتە سەرۆکی حکومەتی هەموو شار و شارۆچکەیەکی ئەم هەرێمەم، هەروەک چۆن گوتوومە کاک قوباد، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەموو هەرێمی کوردستانە. خەمی مووچەی سلێمانی و هەولێر بۆ من یەک خەمە و خەڵکی هیچ ناوچەیەک سزانادرێت و نەدراوە و ئێمە خزمەتی هەموو کوردستان بەیەک ئاست دەکەین.
 
لەبارەی شەراکەت لە حکومەت و شەڕی راگەیاندن
 
‎بەڕێز سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە، ئەو لایەنانەی بەشداریی کابینەن، زەرورەتە هەموومان پێکەوە کاربکەین و واجبی سەرشانی خۆمان بەپێی قەبارەی خۆمان لەناو حکومەت جێبەجێ بکەین و بەرانبەر هاووڵاتیانمان ئەرکمان لەسەر شانە، حکومەتێکی ئارام و سەقامگیریش خواستی منە و خوازیاری شەڕی راگەیاندن و قوڵبوونەوەی ناکۆکییەکان نیم و هەر ئەمڕۆ داوا لە حیزبی خۆم و یەکێتیش وەک شەریکێکی ئەساسی دەکەم کە شەڕی راگەیاندن رابگرن و لەبری ئەمە خزمەتی خەڵک بکرێتە ئەولەوییەت پاڵپشتی هەر هەوڵ و داوایەکیش دەکەم کە دۆخەکە هێور دەکاتەوە و هەر لەو کۆبوونەوەیە پەیام بە راگەیاندنی هەردوولا درا کە ئەم داوایە جێبەجێبکەن.
 
لەبارەی دۆخی دارایی
 
‎سەرۆکوەزیران رایگەیاندووە، لیژنەیەکی شارەزا لە وەزارەتی ناوخۆ و دارایی و کەسانی شارەزا پێکدەهێنن بۆ راستی و دروستی ئەو زانیارییانەی لەسەر داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین باسدەکرێن، وەزارەتی داراییش لەلایەن سەرۆکوەزیران راسپێردراوە بۆ ئەوەی ئەو عجزەی کە هەیە لە مووچەی فەرمانبەران لە پارێزگای سلێمانی پڕی بکەنەوە و دەبێت داهاتی هەموو کوردستان بە یەکسانی و وەک یەک بۆ حکومەت بگەڕێتەوە، بۆ ئەوەی خزمەتی خەڵکی پێبکات و خەڵکی ئێمە کێشەکانی رابردوو نەبینێتەوە، بۆیە ئەگەر شەریکەکانمان هاوکاربن لە گەڕاندنەوەی هەموو داهاتەکان بۆ حکومەت، کێشەی مووچەی پارێزگای سلێمانیش چارەسەردەبێت، چونکە ئێستا دەبێت بەپێی هەموو پێوەرێک جیاوازی هەبێت لە داهاتی ناوخۆ لەچاو ئەو کاتەی کە نەخۆشیی کۆرۆنا هەبوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 عومەر ئەحمەد، بەرپرسی دێسکی ئابووریی تۆڕی میدیایی رووداو

نرخی زیو لە ساڵی 2026دا چۆن دەبێت؟

پاڵنەری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زیو بریتییە لە خواستی پیشەسازی. بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان، ساڵی رابردوو خواستی جیهانی لەسەر زیو گەیشتە 1.23 ملیار ئۆنسە، کە یەکێکە لە بەرزترین ئاستە تۆمارکراوەکان.