دادگەی فیدراڵی یەکلایی کردەوە؛ حکومەتی عێراق کاربەڕێکەرە

17-11-2025
هاوڕێ تۆفیق
A+ A-
 
هەر چوار ساڵ جارێک، پاش رۆژی دەنگدان، سەبارەت بە دەسەڵاتەکانی پەرلەمان، بەتایبەتی دەسەڵاتی حکومەت مشتومڕی سیاسی و یاسایی دروست دەبوو، کە ئایا حکومەت بە تەواوی دەسەڵاتەکانییەوە بەردەوام دەبێت. یان کاربەڕێکەرە و دەسەڵاتی سنووردارە و کاری رۆژانە جێبەجێ دەکات؟ لەبەرئەوەی نە لە دەستوور و نە لە هیچ یاسایەکی دیکە بەشێوەیەکی روون و ئاشکرا باسی حکومەتی کاربەڕێکەر نەکراوە، بۆیە رای جیاواز هەبوو، بۆ چارەسەکردنی ئەم کێشەیە، سەرۆککۆمار لە چوارچێوەی دەسەڵاتی دەستووریی خۆیدا، داوای تەفسیرکردنی بڕگەی یەکەمی مادەی(56)ـی دەستووری لە دادگای فیدراڵی کردووە، کە تایبەتە بە تەمەنی یاسایی ئەنجوومەنی نوێنەران، پوختەی ناواخنی مادەکە دەڵێت؛ تەمەنی پەرلەمان چوار ساڵی رۆژژمێرییە، بڕگەی دووەمی هەمان مادە دیاری کردووە، کە پێش 45 رۆژ لە تەواوبوونی تەمەنی پەرلەمانی کۆن، دەبێت هەڵبژاردنی تازە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت، سەرۆککۆمار داوای لە دادگا کردووە سنووری دەسەڵاتەکانی پەرلەمان و حکومەت پاش رۆژی دەنگدانی گشتی، لەبەر رۆشنایی ئەو مادە دەستوورییەدا روون بکەنەوە.
 
دادگا دەڵێت، سیستمی حوکم لە عێراق لەسەر بنەمای ئاشتییانەی دەستاودەستکردنی دەسەڵاتە، گەل سەرچاوەی دەسەڵات و رەوایەتی دەسەڵاتەکانە، تەمەنی پەرلەمان بە هەڵبژاردنی پەرلەمانێکی تازە تەواو دەبێت و ئەمەش بۆ ئەنجوومەنی وەزیران راستە و تەمەنی ئەویش تەواو دەبێت. گەل دەنگدانی کردووە بۆ ئەوەی نوێنەر بۆخۆی هەڵبژێرێت و نوێنەرەکانی سەرپشک کردووە و دەسەڵاتی پێداون، بەڵام دەسەڵاتێکی سنووردار، کە خۆی دەبینێتەوە لە چوار ساڵ، پاش ئەو ماوەیە ئیتر دەسەڵاتیان نامێنێت. بە کوردیی و پوختی پاش رۆژی دەنگدانی گشتی و هەڵبژاردنی پەرلەمانی تازە، ئیتر پەرلەمانی کۆن کۆتایی هاتووە و دەسەڵاتی نەماوە. ئەمەش مانای وایە ئیتر دەسەڵاتەکانی یاسادانان و چاودێریکردنی حکومەتی نەماوە. بەمەش دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەنی وەزیران لەدەسەڵاتی تەواوەوە، دەبێت بە دەسەڵاتی سنووردار، کە خۆی لە راییکردنی ئیشوکاری رۆژانە دەبینێتەوە و مافی ئەوەی نییە گرێبەستی گەورە بکات، یان رێککەوتنامەی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات، تەنانەت مافی نییە دەستکاری پەیکەربەندی وەزارەتەکان بکات، یان پلە و پۆستی باڵا دابمەزرێنێت. 
 
لە کۆتاییدا لە پاش نووسینەوەی دەستوور، ئەمە یەکەم جارە لە رێگای سەرۆککۆمارەوە، بە بڕیاری دادگای فیدراڵی، مەسەلەی حکومەتی کاربەڕێکەر یەکلایی کرایەوە، ناوەکەی بەخۆیەوەیەتی، کاربەڕێکەرە و کاری رۆژانەیە. بڕیاری راڤەکردنی دەستووریی (قەراری تەفسیری) بریاری کۆتاییە و دەبێت هەموولایەک پێوەی پابەند بن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جەلیل ئیبراهیم مەندەلاوی

عێراق لەنێوان کۆمیدیا و تراجیدیای سیاسیدا

سیاقی کێشەکە لە هەڵەیەکی سەرپێیی قووڵترە، چونکە لە کاتێکدا کە مەڵبەندە سیاسییەکان سەرقاڵی جەختکردن بوون لە پێویستیی پاراستنی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان، لیژنە تایبەتمەندەکە بە شێوەیەکی کۆمیدی پاساوی بۆ ئەو هەڵەیە هێنایەوە و، لێدوانێکی دەرکرد کە وەک پێویست یەکلاکەرەوە نەبوو، لە داواکردنی لێبووردنی منداڵێکی بچووک دەچوو کاتێک شووشەیەک لە ماڵەوە دەشکێنێت، کاتێک دەڵێت دانانی ئەو قەوارانە لە لیستەکەدا تەنیا رووداوێکی لاوەکی بووە، هاوشێوەی دۆخی شەرمهێنی دەست دانان لەسەر دوگمەی ناردن بۆ هەموو لە گرووپێکی خێزانیدا کە پڕە لە خزمی فزووڵ، بۆت دەردەکەوێت لە نامەکەدا بڕگەیەکی هەڵە هەیە. پاساوی لیژنەکە بە رستەیەکی فەرمیی جدی داڕێژرا: "پێش هەڵەگری بڵاوکرایەوە و دواتر راستی دەکەینەوە". وشەکان بەم جۆرە دەرکەوتن، وەک ئەوەی بە هێزەوە نالێهاتوویی رابگەیێنن، وەک ئەوەی کەوتنە نێو چاڵێکی هەڵەی سیاسی شتێکی ئاسایی بێت لە جیهانی سیاسەت لە عێراق دا، بەڵکو وەک ئەوەی کارەکە پەیوەندیی بە هەڵەیەکی رێنووسەوە هەبێت لە جۆری نووسینی "ئەمە" لە جیاتی "ئەمە" بێت، نەک دانانی کۆمەڵە گرووپێکی ناوچەکە لە لیستەکانی تیرۆردا