کێشەکانی پارتی و یەکێتی لەسەر چین؟

18-01-2023
پێشەوا هەورامانی @PHawraman
A+ A-
 
‎حەقیقەتی کێشەکانی پارتی و یەکێتی چین؟! ‎مشتێک زانیاری نیشانەی خەروارێکە.
 
یەکەم: ئاخۆ، ئابڵوقەدانی سلێمانی راستە؟!
 
‎‏‎لەڕووی داراییەوە یەکێتی بە هیچ جۆرێک هاوکاری حکومەت نییە، کێشە بۆ کۆکردنەوەی داهات دروست دەکەن و ئەو بڕەی کە پێویستە لە داهاتی ناوخۆ بۆ مووچە دابینی بکەن، کە 50 ملیۆن دۆلارە، خۆیان لێ نەبان کردووە.
 
ئێمە لە هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستیمان بە 638 ملیۆن دۆلارە.
 
لە داهاتی گومرگ، کە پەیوەستە بە داهاتی ناوخۆ، 73%ی لە دەروازە سنوورییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆکەوە دابین دەکرێت و تەنها 27%ی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە دابین کراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە ژمارەی گومرگەکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاترن، کە دەروازەی نافەرمی و لابەلا هەن و داهاتەکەیان بۆ حیزب دەچێت و خۆراک و پێداویستی و شتی جۆراوجۆر لەو دەروازانەوە هاوردە دەکرێن و پسوولە و مامەڵەی حکومییان بۆ ناکرێت و چاوپۆشی لە هێنانە ژوورەوەی زۆر شت دەکرێت بەرانبەر پێدانی پارە.
 
‎‏‎ئەگەر لە یەک شەودا وەک کاک مەلا بەختیار دەڵیت، "داهاتی خاڵێکی سنووری 11 ملیۆن دۆلار بووبێت"، ئاخۆ دەبێت لە مانگێکدا چەند بێت؟!
 
داهاتی نەوت بە یەکسانی بەسەر هەموو پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت و لەم چوارچێوەیەدا مووچەی پارێزگای سلێمانی 235 ملیۆن دۆلارە، کە حکومەت 80%ی دەنێرێت و 20%ـەکەشی داهاتی خاڵە سنوورییەکان و ناوخۆیە، بەڵام زۆرجار ئیدارەی سلێمانی ئەمەش ناکات.
 
‎لە داهاتی باج کە 35 ملیۆن دۆلارە، لە پارێزگای سلێمانییەوە تەنها پێنج ملیۆنی دابین دەکرێت، لە کاتێکدا ژمارەی کۆمپانیاکان لەو دەڤەرە زیاترە، و بەشێکی زۆری کۆمپانیاکان ناچار دەکرێن داهات بدەنە یەکێتی و، چەند کەسێکی ناو ئەو حیزبە دەستیان بەسەردا گرتووە و نایدەنە حکومەت و خۆیان بە سوڵح بەشی دەکەن.
 
‎سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، 15ى کانوونى دووەم پەیامێکى بڵاوکردەوە و ئاماژەى بەوە کرد، "بە یەکسانی، سەیری سەرانسەری هەرێمی کوردستان دەکات و خۆی بە بەرپرسیار دەزانێت بەرامبەر هەموو هاووڵاتییانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان."
 
بەڵگەش بۆ ئەمە، هەمان ئامارى دەستەى وەبەرهێنانە کە:
 
لە سێ ساڵى کابینەى نۆیەم، 296 پرۆژەى وەبەرهێنان بە سەرمایەى (15.274.173.064) دۆلار پەسند و دەست بە جێبەجێکردنیان کراوە، کە 89 پرۆژەیان بە سەرمایەى (2.135.418.819) دۆلار دەکەوێتە ساڵى 2022.
 
لەو 89 پرۆژەیەش، 37 پرۆژەیان دەکەوێتە پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە، ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین و زۆرترین سەرمایەشیان بۆ دابین کراوە کە (1.225.735.099) دۆلارە، ئەم رێژەیەش دەکاتە (57.4%)ـى کۆى پارەى تەرخانکراوى پرۆژەکانى وەبەرهێنان لە ساڵى 2022.
 
‎دووەم: یەکێتی بۆ دەیەوێت خۆڵ بکاتە چاوی خەڵک؟!
 
‎‏‎ئەوەی کە روودەدات تەنها پەڵپگرتنە لەسەر دوو بابەت:
 
1- تیرۆرکردنی هاوکار جاف
2- دواخستن و ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن
 
‎‏‎ئێستا هەموو فکری یەکێتی تەنها لەلای ئەوەیە کە چەند وەزیرێکی لە کابینەدا بۆ بگۆڕدرێن و هیچ ئامادەییەکیان نییە بۆ هاتنەپێشەوە و چارەسەری کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن و پرسی هەڵبژاردن و چارەسەری گەندەڵی و روونی لە داهات.
 
‎‏‎لەبارەی هەڕەشەکردن و جووڵاندنی هێز بۆ سەر ماڵی بەڕێز جێگری سەرۆکوەزیران، ئەم بابەتە بەو جۆرە نییە و کراوەتە بیانوویەک بۆ دروستکردنی کێشە، بەڵکو تەنیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی هەبووە کە درێژکراوەی کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتییە و هۆشدارییش دراوە هیچ کەس لە پارێزگای هەولێر و دهۆک لە هەر مەوقیعێکدا بن و تەنانەت لایەنی سیاسییش ناتوانن هێز بۆ هیچ کەس بجووڵێنن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 عومەر ئەحمەد، بەرپرسی دێسکی ئابووریی تۆڕی میدیایی رووداو

نرخی زیو لە ساڵی 2026دا چۆن دەبێت؟

پاڵنەری سەرەکیی بەرزبوونەوەی نرخی زیو بریتییە لە خواستی پیشەسازی. بەپێی ئامارە نێودەوڵەتییەکان، ساڵی رابردوو خواستی جیهانی لەسەر زیو گەیشتە 1.23 ملیار ئۆنسە، کە یەکێکە لە بەرزترین ئاستە تۆمارکراوەکان.