عارف قوربانی دەنووسێت: وەکو بەشێک لە رێککەوتنی ئیبراهیمی، کەنداوی عەرەبی لە رێگەی ئیمارات، سعودیە و عومانەوە بە دەریای سوور دەبەسترێتەوە و دواتر لە رێگەی عەقەبەوە بە غەززەدا تێپەڕ دەبێت تاوەکو دەچێتە سەر دەریای سپیی نێوەڕاست. رەنگە بۆ خوێنەر ئاسان نەبێت بڕوا بەوە بکات رێگەیەکی دوور و درێژی چەند هەزار کیلۆمەتریی وشکانی بکرێت بە کەناڵی ئاوی و بتواندرێت کەنداوی عەرەبی ببەسترێتەوە بە دەریایی سپی نێوەڕاستەوە. بەڵام ئەگەر بڕواندرێتە ئەو سەردەم و کاتەی کە هێشتا کەرەستە و ئامرازەکانی پیشەسازی بەراورد بە ئێستا زۆر سەرەتایی بوون و کەناڵی (سوێس) بە هێز و بازووی سەدان هەزار کرێکار وەک کەناڵێکی دەستکرد دروستکراوە، بۆ رۆژگارێکی وەک ئەمڕۆ کە شۆڕشی پیشەسازی گەیشتووەتە لووتکە و ئامرازەکانی بڕین و هەڵکەندن زۆرن و ئاسان بەردەست دەکەون. دەگەیتە ئەو باوەڕەی کارێکی مەحاڵ نییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ