زیدان، سعودییەکانی رەتکردووەتەوە

01-06-2025
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن زینەدین زیدان یانەکانی سعودیە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

زینەدین زیدانی ئەفسانەی پێشووی فەرەنسا، دەستەوارەیەکی خەیاڵیی یانەکانی سعودیەی بۆ مەشقدانی یەکێکیان، بەرامبەر پارەیەکی خەیاڵی رەتکردووەتەوە.
 
میدیای فەرەنسا ئاشکرایانکردووە، زیدان دەستەوارەیەکی فەرمی لە سعودیەوە لەلایەن یەکێک لە یانەکانی ئەو وڵاتەوە پێگەیشتووە بۆ مەشقدانی تیپەکە بەرامبەر 100 ملیۆن یۆرۆی ساڵانە.
 
سەرچاوەکان دەڵێن، "ئەفسانەکەی ریال مەدرید دەستەوارەکەی رەتکردووەتەوە، دووپاتیکردووەتەوە رووگەی داهاتووی ئەو، پەیوەندی بەپارەوە نییە، بەڵکو بەپابەندی و خۆشەویستییەوە هەیە".
 
زیدان لە دوای مەشقدانی ریال مەدریدەوە، چەندین دەستەوارەی گەورەی رەتکردووەتەوە، ئەو دووپاتیکردووەتەوە خەونی ئەو، مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسایە.
 
زیدان بەر لە چەند رۆژێک جارێکی دیکە دووپاتیکردەوە کە خۆی بەشایستەی بوون بە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا دەزانێت، ئەو گوتی، "ئەزموونی چەندین ساڵم هەیە وەک یاریزان، بێگومان خەونی منە مەشقدانی هەڵبژاردەکە وەربگرم و زۆربەجۆشوخرۆشم بۆی".
 
زیدان یەکێکە لە دیارترین بەربژێرەکان بۆ مەشقدانی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە پاش دیدێ دیشام، راهێنەری هەڵبژاردەکە کە بڕیاریداوە لە دوای مۆندیالی 2026 پۆستەکەی بەجێبهێڵێت.
 
زیزۆ پێشتر لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، سیانەی مێژوویی چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە و لەنێو فەرەنسا و دەرەوەی فەرەنسادا وەک ئەفسانەیەکی مێژوویی تۆپی پێ و وڵاتەکەی تەماشا دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە