ڤیدیۆ؛ ئاکام گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و نەورۆز دۆڕا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
یانەی زەورا
یانەی زەورا
نیشانەکردن یانەی زەورا
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

لە دوایین خولەکەکاندا بەرگریکار و گۆڵپارێزی یانەی نەورۆز هەڵەیەکی گەورەیان کرد و بەو هۆیەوە زەورا گۆڵی دووەمی لە یانەکە کرد و یانە کوردستانییەکە لە یاریگەی خۆیدا دۆڕا.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق یانەی نەورۆز لە یاریگەی خۆی بەرامبەر زەورا یارییکرد و یارییەکەی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ دۆڕاند.
 
دوای 12 خولەک یارییکردن، یانەی زەورا، لە رێگەی ئاکام هاشم، بەرگریکاری کوردەوە گۆڵێکی جوانی تۆمارکرد و یانەی میوان پێشکەوت، ئەوەی بۆ هەمووان سەرنجڕاکێش بوو، ئەوەبوو کە دوای ئەو گۆڵە ئاکام ئاهەنگی نەگێڕا.
 
زۆری نەبرد، لە خولەکی 29 نێتۆ ئاکارا، گۆڵێکی جوانی بۆ نەورۆز تۆمارکرد و ئەنجامەکەی بۆ خاوەن یاریگە یەکسانکردەوە، نیوەی یەکەمی یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا، هەردوولا چەند هێرشێکیان بردە سەر گۆڵی یەکدی، بەڵام زۆرینەی هەلەکانیان لەدەستدا، تاوەکو لە خولەکی 87، بەرگریکار و گۆڵپارێزی یانەی نەورۆز هەڵەیەکی گەورەیان کرد، برایان ریاسکۆس سوودی لەو هەڵەیە وەرگرت و گۆڵی دووەمی بۆ زەورا تۆمارکرد.
 
یانەی زەورا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک یارییەکەی بردەوە و بە سێ خاڵەوە لە سلێمانییەوە دەگەڕێتەوە بەغدا.
 
خاڵەکانی یانەی زەورا بۆ 35 خاڵ بەرزبوونەوە و لە پلەی هەشتەمی ریزبەندی خولەکەیە، نەورۆز 25 خاڵی هەیە و لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە