رامیار جەلال: راهێنەر هۆکاری پەیوەندەیکردنم بوو بە شێروانە

01-09-2025
سیڤەر بێستوون
نیشانەکردن رامیار جەلال یانەی شێروانە
A+ A-
رووداو دێجیتاڵ 

رامیار جەلال، لە رێگەی رووداو سپۆرتسەوە هۆکاری پەیوەندیکردنی بە یانەی شێروانە ئاشکرا کرد و گوتی "بەهۆی راهێنەری سێروانە چوومەتە ئەو یانەیە".
 
یاریزانەکەی یانەی سیروانی نوێ بەفەرمی ریزەکانی ئەو یانەیەیە جێهێشت و روویکردە یانەی شێروانە. ئەو یاریزانە بە رووداو سپۆرتسی گوت "خۆشەویستیم بۆ راهێنەری یانەکە، هۆکاری پەیوەندیکردنم بوو بە یانەکە". 
 
رامیار جەلالی 24 ساڵان لە پێشوودا یاری بۆ یانەکانی سیروانی نوێ، نەورۆز و سلێمانی کردووە و لە ئەزموونێکی نوێیدا یاریی بۆ شێروانە دەکات. 
 
ئەو یاریزانە سەبارەت بە پەیوەندەیکردنی بە یانەی شێروانە بۆ رووداو سپۆرتس گوتی "پێشتر لەژێر سەرپەرشتی کامەران عەلی یارییم کردووە ئەوکاتەی لە نەورۆز بوو، زۆر سەرسامی کەسایەتی ئەو راهێنەرەم، خۆشحاڵم کە جارێکی دیکە دەگەڕێمەوە لای ئەو لەژێر سەرپەرشتی ئەودا مەشق و یاری دەکەم". 
 
هۆکارێکی دیکەی پەیوەندیکردنی ئەم یاریزانە بۆ شێروانە، هاندەرەکانییەتی، کە بەقسەی رامیار "شێروانە یانەیەکی جەماوەرییە و بێگومان یارییکردن لەم یارییە و بۆ ئەم هاندەرانە چێژێکی تایبەتی هەیە، ئەمساڵ بەڵێن بە هاندەرانی یانەی شێروانە دەدەم کە تەواوی توانای خۆم دەخەمەگەڕ بۆ یانەکەم". 
 
یانەی شێروانە بەسەرکردایەتی کامەران عەلی، تاوەکو ئێستا چەند یاریزانێکی نوێیان گواستووەتەوە، ئامانجییەتی پارێزگاریی لە نازناوی خولی کوردستاندا بکات و رکابەرییەکی شایستە لە خولی پلە سێی عێراقدا بکات. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە