ڤیدیۆ؛ یانەی برایەتی جامی سوپەری کوردستانی بردەوە

01-10-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی برایەتی جامی سوپەری کوردستان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی برایەتی نازناوی جامی سوپەری کوردستانی بردەوە، دوای ئەوەی سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی سیروانی نوێ بەدەستهێنا.
 
برایەتی وەک پاڵەوانی جامی کوردستان لە وەرزی رابردوودا، سیروانی نوێش وەک پاڵەوانی خولی یانە نایابەکانی کوردستان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوی جامی سوپەری کوردستان لەسەر یاریگەی یانەی هەندرێن لە هەولێر رووبەڕووی یەکبوونەوە.
 
لەنیوەی یەکەمی یارییەکەدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا، نیوەی دووەمی یارییەکەش هەر وەک خۆی مایەوە و هەردوولا بۆ یەکلاکردنەوەی نازناوەکە پەنایان بردە بەر لێدانەکانی یەکلاکردنەوە.
 
لەلێدانەکانی یەکلاکردنەوەدا، یانەی برایەتی بە 4-3 یارییەکەی بردەوە و نازناوی جامی سوپەری کوردستانی بەدەستهێنا.
 
ئەم یارییە دەبێتە دەستپێکی وەرزی نوێی خولەکانی تۆپی پێی کوردستان، کە بڕیارە رۆژی 13ـی ئەم مانگە یارییەکانی خولی یانە نایابەکان دەستپێبکات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە