مێسی و سێ یاریزانی دیکەی پاریس سان جێرمان تووشی کۆرۆنا دەبن

02-01-2022
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی پاریس سانجێرمان رایدەگەیێنێت، لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی یانەی پاریس سان جێرمان و هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و سێ یاریزانی دیکەی یانەکەی تووشی کۆرۆنا بوون، بەوەش ماوەیەک لە یاریکردن دوور دەکەونەوە.
 
بەپێی راگەیێندراوەکەی یانەی پاریس سان جێرمان، لیۆنێل مێسی، خوان بێرنات، سێرگیۆ ریکۆی گۆڵپاریز و ناتان بیتزو موالا تووشی کۆرۆنا بوون، پێش یارییەکەیان بەرامبەر یانەی ڤان لە جامی فەرەنسا پشکنینیان پۆزەتیڤ بووە، ئەوەش لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی کۆرۆنا یانەکانی گرتووەتەوە و لە چەند یانەیەک تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون.
 
کۆرۆنا یەخەی چەند یانەیەکی گرتووە، ژمارەیەک یاریزانی یانەی بارسێلۆنا تووشی کۆرۆنا بوون، یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیش بە هەمانشێوە چەند یارێزانێکی تووش بوون، لە خولی ئینگلیزیشدا چەند یاریزانێک تووشی پەتاکە هاتوون، بەوەش ژمارەیەک یاری دواخراون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە