رووداو دیجیتاڵ
یانەی بایرن میونشن لەسەر راماڵینی یانەکان بەردەوامە و بە پێکهاتەیەکی نیمچە یەدەگەوە سەرکەوتنی بەرامبەر بایرلیڤەرکوزن بەدەستهێنا.
لە رکابەرییەکانی گەڕی 9ـی بوندێسلیگادا و بەبێ ئەوەی هاری کەین و میشێل ئۆلیسێ بە سەرەکی یاری بکەن، بایرن میونشن میوانداریی بایرلیڤەرکوزنی کرد.
لە خولەکی 25 سێرج نابری دەرگای گۆڵ کردنی کردەوە و گۆڵی پێشکەوتنی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
دوای شەش خولەک لەو گۆڵە، نیکۆلاس جاکسۆن بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی لیڤەرکوزنی هەژاند.
بەر لە کۆتاییهاتنی نیوەی یەکەم بە دوو خولەک، لویس بادێ، بەهەڵە گۆڵی سێیەمی باڤارییەکانی لە دژی یانەکەی کردەوە و خاوەن یاریگە هەر لە نیوەی یەکەمدا بردنەوەی مسۆگەر کرد.
بایرن میونشن یارییەکەی بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە، نۆیەم سەرکەوتنی لە بوندێسلیگادا بەسەریەکەوە بەدەستهێنا، بەشێوەیەکی گشتی 15 یاریی کردووە، هەموو یارییەکانی بردووەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ