یانەی هەولێر لە چوارگۆشەی زێڕینی بالەی عێراق یاری دەکات

03-05-2025
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن خولی نایابی بالەی عێراق تیپی بالەی یانەی هەولێر
A+ A-
رووداو هەولێر 

فیدراسیۆنی بالەی عێراق بەشێوەیەکی فەرمی رۆژی پێنجشەممەی داهاتووی بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولی نایابی بالەی عێراقی دیاریکرد.
 
یارییەکان بە بەشداری هەریەک لە یانەکانی هەولێر، شورتە، مەسافی شیمال لەگەڵ غازی جنووب رۆژی هەشتی ئەم مانگە لە شاری کوفە دەستپێدەکەن.
 
یانەی هەولێر خاوەن پلەی دووەمی وەرزی رابردوو ئەمساڵ نوێنەری کوردستانە و بەپێکهاتەیەک کە سێبەشی یاریزانەکانی کوردن دەیەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوەکە بکات.
 
کاکە جوان رەمەزان، راهێنەری بالەی یانەی هەولێر، لە لێدوانێکیدا بۆ رووداو گوتی "ئامادەکارییەکی زۆر باشمان بۆ یارییەکانی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە کردووە، دەمانەوێت رکابەری بەدەستهێنانی نازناوەکە بکەین، تەواوی یانەکان یاریزانی پیشەگەرییان هێناوە، بەڵام ئێمە بەپشتبەستن بەیاریزانی خومان ململانێ دەکەین و بڕوایەکی زۆرم بەتوانای خۆمان هەیە". 
 
یارییەکانی رۆژی یەکەمی قۆناخی چوارگۆشەی زێڕینی خولەکە بەمشێوەیەن: 
 
مەسافی شیمال - غازی جنووب
هەولێر - شورتە 
 
وەرزی رابردوو یانەی غازی جنووب نازناوی خولی نایابی بالەی عێراقی بردەوە، ئەو یانەیە لە شاری بەسرەیە و بەبردنەوەی حەوت نازناوی خولەکە خاوەنی زۆرترین نازناوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە