وەرزی نوێی خولی هۆڵەندا بە چوار یاری دەستپێدەکات

03-08-2019
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن گرنگترین یارییەکانی رۆژ
A+ A-

رووداو - هەولێر

رکابەرییەکانی وەرزی 2020-2019ـی خولی هۆڵەندا دەستپێدەکات، یانەی ئایاکسی پاڵەوانی وەرزی رابردووش یارییدەکات.

لەگەڕی یەکەمی خولەکەدا ئەمڕۆ چوار یاریی بەڕێوەدەچن، یانەی ئایاکس، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی ڤیتس ئارنهایم یارییدەکات و یارییەکە کاژێر 19:30 دەکرێت.

لە یارییەکی دیکەدا کە یارییەکی بەهێز دەبێت، هەردوو یانەی تڤێنتی ئانشخیدە و ئایندهۆڤن بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن، ئەم یارییەش کاژێر 21:30 بەڕێوەدەچێت.

ئایاکس وەرزی رابردوو نازناوی خولەکەی بردەوە و لە چامپیۆنزلیگیشدا گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی، بۆ ئەم وەرزەش یانەکە بەپێکهاتەیەکی جیاوازەوە دەردەکەوێت، دوای ئەوەی دەستبەرداری فرێنکی دی یۆنگ و ماتیاس دی لێخت بوو.

یارییەکانی ئەمڕۆی خولی هۆڵەندا

ڤیتێس ئارنهایم - ئەیاکس 19:30
ئامین - گرۆنینگن 19:30
ڤی ڤی ڤی ڤینلۆ - ئار کەی سی ڤالڤیک 21:45
تڤێنتی ئانشخیدە - ئایندهۆڤن 21:45

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە