لە دوای هێرشەکانی سەرۆکی ریال مەدرید، بەرپرسێک دەستلەکاردەکێشێتەوە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو سپۆرتس
نیشانەکردن یانەی ریال مەدرید فلۆرێنتینۆ پێرێز
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ماوەیەکی کەم دوای هێرشە تووندەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید بۆ سەر رۆژنامەی ABCی ئیسپانی، بەرپرسی یەکەمی دەزگاکە، دەستیلەکارکێشایەوە.
 
ئیگناسیۆ ئیبارا، سەرۆکی کۆمەڵەی 'فۆسێنتۆ'ی میدیایی، دوای چەند خولەکێکی کەم لە کۆتاییهاتنی کۆنگرەی رۆژنامەنووسیی سەرۆکی ریال مەدرید، لە رۆژی سێشەممەدا، دەستی لەسەرۆکایەتی کۆمەڵەکە کێشایەوە.
 
فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید سێشەممەی ئەم هەفتەیە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا، هێرشی تووندی کردە سەر گرووپی میدیایی فۆسێنتی و رۆژنامەنووسەکانی ئەو گرووپە.
 
پێرێز رۆژنامەنووسەکانی گرووپەکەی بەوە تۆمەتبارکرد کە هەڵمەتێکی گەورەی میدیاییان لە دژی یانەکەی بەرپاکردووە و بەئەنقەست کار بۆ ئەوە دەکەن سەقامگیریی یانەکە تێکبدەن.
 
سەرۆکی ریال مەدرید هەروەها گاڵتەی بەگوشاری ئەو گرووپە میدیاییە بۆ سەر یانەکەی و دزەپێکردنی رووداوەکانی ناو ژووری جلگۆڕین کرد.
 
فۆسینتۆ بەزەبەلاحی بواری میدیای ئیسپانیا دادەنرێت و ساڵی 2001 دامەزراوە. ئەو گرووپە رۆژنامەی ABC دەردەکات کە یەکێکە لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی ئیسپانیا.
 
گرووپەکە هەروەها سەرپەرشتی دەرچواندنی 18 رۆژنامەی ناوچەیی رۆژانە دەکات لە ئیسپانیا و ماوەی حەوت ساڵە، ئیبارا سەرۆکایەتیی گرووپەکە دەکات.
 
ئەگەرچی هەندێک سەرچاوە دەڵێن، ئەو بەرپرسە خۆبەخۆ دەستیلەکارکێشاوەتەوە و گوتوویەتی، "دوای کاروانێکی درێژ، ئێستا کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی هەنگاوێک پاشەکشە بکەم"، بەڵام هەندێک سەرچاوەی دیکەی ئیسپانی دەڵێن، ئیبارا بەهۆی قسەکانی پێرێز و هێرشە تووندەکانی ئەوەوە وازی لە کارەکەی هێناوە.
 
سەرۆکی ریال مەدرید جیا لە هێرشی تووند بۆ سەر دامەزراوەکە گوتبووی کە پاش 40 ساڵ لە ئابوونەی بەردەوام، وەک رێزگرتن بۆ باوکی، ئیدی لەمەودوا ئەو رۆژنامەیە ناکڕێت.
 
میدیای ئیسپانیا بەوردی چاودێریی دۆخی پەیوەندییەکانی نێوان ئەو رۆژنامەیە و یانەی ریال مەدرید دەکەن. هەندێک سەرچاوە پێیانوایە دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسی یەکەمی ئەو دامەزراوەیەی سیاسەتی کارکردنی رۆژنامەکە دادەڕێژێت، دەبێتە رێگایەک بۆ ئارامکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەیمار

چەند هۆکارێک رێگرن لە گەڕانەوەی نەیمار بۆ مۆندیال

ستافی تەکنیکیی هەڵبژاردەی بەرازیل گومانیان لە ئامادەیی نەیمار داسێلڤا هەیە بۆ مۆندیال و چەند هۆکارێکیان دەستنیشان کردووە، دەڵێن ئەو هۆکارانە رێگرن لە بانگهێشتکردنی ئەو یاریزانە بۆ مۆندیال.