ئەلۆنسۆ دەرکردنی یاریزانێکی بەفلۆرێنتینۆ پێرێز راگەیاندووە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن چابی ئەلۆنسۆ ئێندریک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

چابی ئەلۆنسۆ هەمووان تووشی شۆک دەکات و سەبارەت بە ئەستێرەیەکی ریال مەدرید بە فلۆرێنتینۆ پێرێز دەڵێت "جارێکی دیکە لەگەڵ من یاری ناکاتەوە!".
 
ئەستێرە لاوەکەی بەرازیل، ئێندریک لەم وەرزەدا رووبەڕووی دۆخێکی سەخت دەبێتەوە لەگەڵ ریال مەدرید، چونکە یانەکە دەستی کردووە بە قبوڵکردنی بیرۆکەی رۆیشتنی بەخواستن بۆ یانەی لیۆنی فەرەنسی.
 
سەرەڕای پێشبینییەکان کە ئاماژەیان بە هەلی بەشداریکردنی دەکرد لەگەڵ تیپەکە، بەڵام بڕیارەکانی ئەم دواییەی راهێنەر چابی ئەلۆنسۆ سەبارەت بە ئێندریک پێچەوانەکەیان سەلماند، ئەمەش دەرگا دەکاتەوە بۆ رۆیشتنی لە گواستنەوەی زستانەی داهاتوودا.
 
ئایا ئێندریک دەگەڕێتەوە ریال مەدرید؟

 

ئەو بڕیارەی کارگێڕیی ریال مەدرید سەبارەت بە ئێندریک داویەتی پرسیاری زۆر دەربارەی داهاتووی دەورووژێنێت. یانەکە بەشێوەیەکی یەکلاکەرەوە بڕیاریداوە کە یاریزانەکە ئێستا لە یارییەکان دووربێت، جگە لە حاڵەتی بەپەلە یان پێویستی زۆر، ئەمەش ئاماژەیە بۆ دوورخستنەوەی لە بەشداریکردنی سەرەکی.
 
بەگوێرەی سەرچاوەکانی نزیک لە ژووری جلگۆڕینی ریال مەدرید، ئەو بڕیارەی کارگێڕیی یانەکە دوای ئەوە هات، کە چابی ئەلۆنسۆی راهێنەر بە فلۆرێتینۆ پێرێزی سەرۆکی گوت "ئیندریک لەگەڵ من یاری ناکاتەوە".
 
ئێندریک هەست بە بێهیواییەکی گەورە دەکات 
 
سەرەڕای هیوا گەورەکانی لەکاتی پەیوەندیکردنی بە یانە ئیسپانییەکە، دوای وەرزێک و نیو لەگەڵریال مەدرید وا دەردەکەوێت ئێندریک رووبەڕووی بێهیواییەکی گەورە بووەتەوە بەهۆی کەمی ئەو دەرفەتانەی بۆی رەخساوە بۆ دەرکەوتن لە پێکهاتەی سەرەکیدا. هیوای وابوو دەرفەتی زیاتری بۆ بڕەخسێت بۆ یاریکردن لە تیپێک بەقەبارەی ریال مەدرید، بەڵام ئەو کاتانەی لەسەر کورسی یەدەگ بەسەریبردن کاریگەری نەرێنی لەسەر هیواکانی هەبوو. 
 
لەگەڵ دەستپێکی وەرزێکی نوێ لە لیۆن، ئێندریک هەست بە تووڕەییەکی زۆر دەکات بەهۆی ئەو گومانانەی لەسەر تواناکانی دروست بوون، ئەمەش پاڵی پێوە دەنێت هەوڵەکانی چڕ بکاتەوە بۆ سەلماندنی خۆی لە خولی فەرەنسیدا.
 
داهاتووی ئێندریک لە لیۆن
 
بەخواستن ناردنی ئێندریک بۆ لیۆن لە کاتێکی یەکلاکەرەوەی کاروانی وەرزشیدا دێت. پێشبینی دەکرێت یاریزانەکە جێدەستی بەهێزی لە خولی فەرەنسیدا هەبێت، بەتایبەتی بەهۆی جیاوازی تواناکانی لەڕووی جەستەیی و هونەرییەوە. 
 
ئێندریک توانایەکی ناوازەی هەیە لە لێدان (شوت)، جا بە پێی راست بێت یان چەپ، ئەمەش وایکردبوو ببێتە یەکێک لە دیارترین هێرشبەرەکانی بەرازیل پێش هاتنی بۆ ریال مەدرید. لە چوارچێوەی گرێبەستی خواستنەکەدا، دەبێت یاریزانەکە پابەند بێت بە یاریکردن بۆ ژمارەیەک خولەکی دیاریکراو، ئەمەش ئارەزووی ریال مەدرید دەردەخات بۆ مسۆگەرکردنی بەردەوامی لە پێشکێشکردنی ئاستێکی بەرز تاوەکو لە داهاتوودا بەها بازاڕییەکەی لەدەست نەدات.
 
ئایا ئێندریک دەگەڕێتەوە ریال مەدرید؟
 
سەرەڕای هیواکانی بۆ  پێشکێشکردنی ئاستێکی بەهێز لە لیۆن، هێشتا ئێندریک خەونی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید هەیە. لە سایەی بوونی ئەستێرەیەکی وەک کیلیان ئێمباپێ لە هێڵی هێرشبەریدا، بۆ ئێندریک سەخت دەبێت شوێنێکی جێگیر لە پێکهاتەی سەرەکیدا بەدەست بهێنێت، بەڵام هێشتا دەستی بە هیواوە گرتووە بۆ دۆزینەوەی شوێنێک لەناو تیپە شاهانەکەدا، جا لەڕێگەی گۆڕینی شوێنی یاریکردنی بێت یان تەنانەت گۆڕینی تاکتیکی یاریکردن تاوەکو رێگەی پێبدرێت لەگەڵ ئێمباپێ لە هێرشبەریدا بەشدار بێت.
 
لەکاتێکدا کارگێڕیی ریال مەدرید هەوڵی بەدەستهێنانی ئەنجامی ئەرێنی دەدات لەم وەرزەدا، داهاتووی ئێندریک بەنادیاری دەمێنێتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا رۆیشتنی بۆ لیۆن لەوانەیە سەرەتایەکی نوێ بێت بۆی، جا لەسەر ئاستی هونەری بێت یان دەروونی، بۆ ئەوەی تواناکانی بسەلمێنێت و داهاتووی خۆی لە یاریگە ئەوروپییەکاندا بنیات بنێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە