هەموو شتێک بۆ تیروپشکی مۆندیالی 2026 ئامادەیە

15 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن مۆندیالی 2026
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

رۆژی هەینی تیروپشکی مۆندیالی 2026 رادەکێشرێت و جیهان چاوەڕێیە بۆ ئەوەی بزانێت مۆندیالی داهاتوو چۆن دەبێت.
 
ئەمریکا ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی رێوڕەسمێکی گەورە، شایستە و ناوازە بۆ مۆندیالی 2026 ئامادەکردووە، بەرپرس و راهێنەرانی وڵاتانی بەشدار، دەیان کەسایەتی و ئەستێرەی بەنێوبانگی تۆپێ، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جیانی ئینفانتینۆ ئامادەی رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026 دەکەن.
 
رێوڕەسمەکە کاژێر 20:00ـی شەوی هەینی لە سەنتەری جۆن کێنێدی بەڕێوەدەچێت، کە یەکێکە لە سەرنجڕاکێشترین و جوانترین شوێنەکانی واشنتن و بە یەکێک لە ناوەندە هەرە گرنگ و کولتوورییەکانی ئەمریکا دادەنرێت و لە 1963 ناوی کراوەتە سەنتەری جۆن کێنێدی.
 
سەنتەرەکە سێ هۆڵی سەرەکی و چەندین هۆڵی بچووکی تێدایە، ئەو کاتەی دروستکرا 70 ملیۆن دۆلاری تێچووە و توانای لە خۆ گرتنی زیاتر لە 7 هەزار کەسی هەیە.
 
لە رێوڕەسمی راکێشانی تیروپشکی مۆندیالی 2026 کە بۆ یەکەمجار 48 هەڵبژاردە بەشداردەبن، بۆ یەکەمجار خەڵاتێکی نوێ کە لەلایەن فیفاوە ئامادەکراوە بە ناوی ئاشتی فیفا پێشکێشدەکرێت و بە ئەگەری زۆرەوە خەڵاتەکە دەدرێتە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە