لیڤاندۆڤسکی بەبڕیارێک بارسێلۆنا شۆک دەکات

14 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

سەرەڕای ئەوەی سەرچاوەکانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا باس لەوە دەکەن کە یانەکە گرێبەستی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی نوێ ناکاتەوە، ئەو یاریزانە بە بڕیارێک بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنی تووشی شۆک دەکات.
 
لە پێشهاتێکی لەناکاودا، راپۆرتێکی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشکرای کرد کە لیڤاندۆڤسکی لەڕێگەی پینی زەهاڤی، بەڕێوەبەری کارەکانییەوە ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ مانەوە لە بارسێلۆنا بۆ ساڵێکی دیکە، ئەگەر مەرجەکانی یانەکە هەرچییەک بن. 
 
یاریزانە تەمەن 37 ساڵەکە ئارەزووی بەردەوامبوونی لەگەڵ تیپە کەتەلۆنییەکە نیشانداوە تاوەکو کۆتایی وەرزی2024 -2025، تەنانەت ئەگەر ئەوە پێویستی بەکەمکردنەوەی مووچەکەی هەبێت بەشێوەیەکی بەرچاو.
 
هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراو... بەڵام؟
 
سەرەڕای ئامادەیی لیڤاندۆڤسکی بۆ پێشکێشکردنی سازشی گەورە، وەک یاریکردن لە رۆڵێکی لاوەکیدا ئەگەر پێویست بکات، بەڵام وادەردەکەوێت خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە ئەم بژاردەیە رەتبکاتەوە. 
 
بەگوێرەی راپۆرتەکەی سپۆرت، لاپۆرتا نوێکردنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە پۆڵەندییەکە رەتدەکاتەوە و پلانی هەیە گرێبەست لەگەڵ هێرشبەرێکی لاودا بکات، کە توانای هەبێت زیندووێتی و کاریگەری زیاتر بۆ پێکهاتەکە زیاد بکات.
 
ئامارەکانی لیڤاندۆڤسکی لەم وەرزەدا
 
لە سەرەتای ئەم وەرزەوە، لیڤاندۆڤسکی 16 یاری لەگەڵ بارسا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا ئەنجامداوە و تێیدا 8 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵێکیشی دروستکردووە. سەرەڕای بەشدارییە هێرشبەرییەکانی، وادیارە بارسێلۆنا بەرەو ئەوە دەچێت کە بەدوای داهاتوویەکی جیاوازدا بگەڕێت لەسەر ئاستی هێڵی پێشەوە.
 
ئایا ئەمە دواساڵی لیڤا دەبێت لە کامپ نو؟
 
گواستنەوەی بۆ بارسێلۆنا لە هاوینی 2022 جێگای سەرنجی هەمووان بوو، کاتێک لە بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارساوە کرد، بەڵام لەگەڵ هەڵکشانی تەمەنی یاریزانەکە و دابەزینی رێژەیی ئاستی، وادەردەکەوێت بارسێلۆنا دەیەوێت بەرەو گۆڕانکاری هەنگاو بنێت.
 
ئایا ئەمە دەبێتە ماڵئاوایی بۆ لیڤاندۆڤسکی لە کامپ نو؟ یان گفتوگۆکردن لەسەر گرێبەستێکی نوێ دەبێتە هۆی دروستبوونی سوپرایزێکی نوێ؟.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە