لیڤاندۆڤسکی نهێنییەکی ئابڕووبەرانەی بارسێلۆنا ئاشکرا دەکات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی، ئەستێرەی پۆڵەندیی یانەی بارسێلۆنا لە پۆدکاستێکی نوێدا، نهێنییەکی گەورەی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ئاشکراکرد و هەندێک کەس ئەو کارەی بارسا بە ئابڕووچوون بۆ ئەو یانەیە دەزانن.
 
لەو پۆدکاستەدا، هێرشبەرەکەی بارسێلۆنا باسی زۆر شتی کرد، بەڵام سەرنجڕاکێشترین پرسیار ئەوەبوو کە لێیان پرسی، ئایا ئەوە راستە کە بارسێلۆنا داوای لێکردیت چیدی گۆڵ نەکەیت بۆ ئەوەی پاداشت نەدات بە بایرن میونشن؟
 
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لە وەڵامی ئەو پرسیارەدا، ناڕاستەوخۆ دانی بەوەدا نا کە ئەو دەنگۆیانە راستن و گوتی "هەندێک شت هەیە من پێم باشترە باسی نەکەم. من رێزێکی زۆرم بۆ بارسێلۆنا و هەموو ئەوانەی لەوێ کاردەکەن هەیە. من ئاگاداری بارودۆخی یانەکە بووم و زۆر کێشە هەبوون کە دەبوو لە بەرژەوەندی یانەکەدا چارەسەر بکرێن".
 
ئەو روونتر قسەی کرد و گوتی "بەکورتی، ئەوە پاداشتێک بوو، چونکە لەو کاتەدا بارسێلۆنا وردبینی لە یەک یۆرۆشدا دەکرد. ئاسان نەبوو.
ئەوە بۆ من هیچ شتێکی نەگۆڕی. هیچ کێشەیەکم لەگەڵ نەبوو، بەڵام بەردەوام بیرم لەوە دەکردەوە کە ئایا دەبێت گۆڵ تۆماربکەم یان نا!!".
 
رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی لەو پۆدکاستەدا باسی داهاتووی خۆیشی کرد و گوتی "بەڕاستی ئێستا بیر لەو شتە ناکەمەوە، نازانم چیدەکەم و لە کوێ دەبم، چونکە ئێستا تەمەنم 30 ساڵ یان 29 ساڵ نییە تاوەکو بیر لەو شتانە بکەمەوە"،
 
ئەستێرە پۆڵەندییەکە هەروەها باسی لە وازهێنانی لە یاریکردن کرد و گوتی "لەوانەیە لەماوەی دوو بۆ سێ ساڵی داهاتوودا وازهێنانم لە یاریکردن رابگەیێنم".
 
لەبارەی ئامانجەکانیشی لە ساڵی نوێدا، لیڤا گوتی "هەموو شتێکم دەوێت، دەمەوێت بگەینە مۆندیال، دەمەوێت لالیگا ببەمەوە ودەمەوێت چامپیۆنزلیگ ببەمەوە".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە