کۆرتوا لە دۆزەخەوە بۆ بەهەشت

05-01-2020
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن تیبوا کۆرتوا ریال مەدرید
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

تیبوا کۆرتوا، گۆڵپارێزی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی تەنیا ٣ مانگی پێویست بوو بۆ ئەوەی لە دۆزەخەوە بچێتە بەهەشت.

کۆرتوا بەرامبەر خیتافی بە ئاستێکی زۆر بەرز دەرکەوت و تۆڕی گۆڵەکەی لە چەندین هێرشی مەترسیدار پاراست و بە باشترین یاریزانی یارییەکە دەستنیشانکرا.

کۆرتوا لە ماوەی ٣ مانگدا وایکرد هەموو ئەو رەخنانەی لێدەگیران بەهۆی ئەنجامدانی هەڵەی زۆرەوە بگۆڕێن بۆ ستاییش و پێداهەڵگوتن.

سەرەتا ئاستی کۆرتوا بە راددەیەک خراپ بوو، هاندەرانی ریال مەدرید داوایان دەکرد بفرۆشرێت یان بکرێتە یەدەگ، کەچی ئێستا وەک باشترین گۆڵپارێزی جیهان سەیری دەکەن.

لەدوای یاری خیتافی، زینەدین زیدان گوتی "کۆرتوا باشترین گۆڵپارێزی جیهانە، هیچ گومانێکم لەوە نییە".

لە دوایین ٣ یارییدا کۆرتوا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە و یەکێکیان کلاسیکۆ بوو، ئەو لە ١٥ یارییدا ٨ کلین شیتی هەیە.

رۆژنامەی مارکای نزیک لە ریال مەدرید، لەبارەی کۆرتواوە دەڵێت "ئیدی ریال مەدرید گۆڵپارێزێکی لە بەرزترین ئاستدا هەیە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە