رووداو دیجیتاڵ
بی بی سی، لە "X" راپرسییەکی سەبارەت بە لێدوانەکەی ئەم دواییەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی ئەنجامداوە کە گوتی "من باشترین یاریزانی مێژووم" و لە بەشداربووانی پرسیوە "پێتوایە رۆناڵدۆ راست دەکات، باشترین یاریزانی مێژووە؟".
بەشداربووانی بی بی سی لە سەرانسەری جیهاندا، وەڵامیان داوەتەوە و زۆرینەی وەڵامەکان دژی بۆچوونەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆن و بەشێکی کەمیان هاوڕای رۆناڵدۆن.
ئەمانەی خوارەوە بەشێکن لە کۆمێنتەکان، کە لەوەڵامی رۆناڵدۆدا نووسراون، و بەشێوەیەکی هەڕەمەکی وەرمانگرتوون:
کۆمێنت "تەنیا شتێک کە کەمیەتی مۆندیال و خۆنەویستی و خاکەڕاییە".
کۆمێنت "نەخێر، هەرگیز".
کۆمێنت "من ژمێریار نیم، بەڵام ژمارەکان درۆ ناکەن".
کۆمێنت "بەقسەی خۆی".
کۆمێنت "نەخێر، بەڵام باشترین کەسایەتی هەیە، بەسەر خۆیدا زاڵ دەبێت و کۆشش دەکات".
کۆمێنت "بەئەگەرێکی زۆرەوە رۆناڵدۆ و زیرکزی باشترینی مێژوون".
کۆمێنت "100% راستە، رۆناڵدۆ لەساڵی 2010 تاوەکو 2013 بەکەس نەدەگیرا. هەموو ئەو شتانەی دەستی لێدەدا دەگۆڕان بۆ زێڕ. ئەو وەرزشوانێکی ناوازەیە و زۆر دڵخۆشم کە توانیومە سەیری ئەوە بکەم".
کۆمێنت "ستیڤن جیرارد یاریزانێکی تەواوبوو، گۆڵی تۆماردەکرد، بەرگری دەکرد، ئەسیستی دەکرد، بەڵام باشترینی مێژوو نییە، رۆناڵدۆ پێی چەپی باشە، پێی راستی باشە، خێرایە، دەتوانێت لە زۆربەیان باشتر سەر لە تۆپ بدات، بەڵام دیسانەوە باشترینی مێژوو نییە. لە 2009 تاوەکو 2022 کەس ئەوەی نەکردووە کە مێسی کردوویەتی".
کۆمێنت "نابێ ئەو قسانە لەسەر خۆت بڵێی. ئەمە جیاوازی نێوان رۆناڵدۆ و مێسیی گەورەیە".
کۆمێنت "نەخێر. توانایەکی گەورەی لە تۆپی پێدا هەیە، بەڵام کەسایەتییەکەی کەموکوڕی تێدایە. زۆر کاردانەوەی بێباکانە و منداڵانەم لێیبینیوە بەرامبەر بەو بڕیارانەی کە حەزی لێیان نییە".
کۆمێنت "تەنیا لە مێژووی بەرازیلدا لانیکەم 5 یاریزان لەو باشتربوون کە بریتین لە پێلێ، ریڤێلینۆ، زیکۆ، گارینچا و رۆناڵدۆ".
کۆمێنت "رۆناڵدۆ باشترینی مێژووە، بەڵام بەرازیلییەکە".
کۆمێنت "پێموایە ناکرێت ئەو جۆرە لێدوانانە بدات! ئەگەر راست بێت، ئەوە مانای ئەوەیە کەسێکی زۆر خۆبەزڵزانە. زۆر بێزارکەرە بەڕای من. لە خولی سعودیە یاری دەکات، ئەوەش ئاڵنگارییەکی گەورە نییە. کاتێک دوایینجار لە پرێمەرلیگ یاری کرد، ئاستی زۆر مامناوەند بوو".
کۆمێنت "نەخێر راست ناکات. تەنیا لەبەرئەوەی دەتوانێت بەباشی سەری لە تۆپەکە بدات؟!! ئەوە هەرگیز ئەو راستییە ناگۆڕێت کە مێسی یاریزانێکی زۆر باشترە لە خۆی".
کۆمێنت "بڕۆ مۆندیال ببەوە، سێ گەورەترین یاریزانی مێژوو مۆندیالیان بەدەستهێناوە".
کۆمێنت "ناتوانی قەیتانی پێڵاوەکەی مێسی ببەستی!".
کۆمێنت "خۆنەویستی باشترین سیفەتیەتی".
کۆمێنت "کام یاریزان ئەوەی بەدەستهێناوە کە مێسی بەدەستیهێناوە؟ ئەو نزیکی مێسیش نابێت".
کۆمێنت "بەڵێ ئەوە وایە. راستییەکەیە. دەتوانێت هەمووی بکات و لە قۆناخێکی ژیانی وەرزشیدا هەمووی کردووە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ