رووداو دیجیتاڵ
رۆناڵدۆ نازاریۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل، هەڵبژاردەی ئیسپانیای بەبەهێزترین بەربژێری بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی داهاتوو دەستنیشانکرد.
رۆناڵدۆ لە رێوڕەسمی تیروپشکی مۆندیالی داهاتوو لە واشنتن ئامادەبوو.
رۆناڵدۆ پێیوایە هەڵبژاردەی ئیسپانیا، بەهێزترین بەربژێرە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی داهاتوو لە ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا.
ئیسپانیا لە کۆمەڵەی هەشتەمی مۆندیال یارییدەکات، لەپاڵ هەڵبژاردەکانی ئۆرۆگوای، سعودیە و کاپ ڤێردی. لە کاتێکدا هەڵبژاردەی بەرازیل لە کۆمەڵەی سێیەمە لەگەڵ هەڵبژاردەکانی مەغریب، سکۆتلاند و هایتی.
دیاردە، لە لێدوانی بۆ میدیای ئیسپانیا، پاش تیروپشکەکە دەڵێ، "لەئێستاوە پێشبینی دەکەم هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و بەرازیل بگەنە یاریی کۆتایی مۆندیال. بەڵام ئیسپانیا باشتر یارییدەکات لە بەرازیل".
ئەفسانە بەرازیلییەکە زیاتر دەڵێ، "مۆندیال پاڵەوانێتییەکە لەیەک مانگدا ئەنجامدەدرێت، دەکرێ هەموو شتێکی تێدا رووبدات. بەرازیل مێژوویەکی مەزنی هەیە لە رووداوەکەدا، بەڵام ئیسپانیا کوالیتییەکی بەرز و پاڵنەری گەورە و تۆپی پێیەکی جوان دەکات".
رۆناڵدۆ زیاتر دەڵێ، "تۆپی پێی ئیسپانیا، جادوو لە بینەر دەکات بەهۆی ستایلی یارییکردنیەوە، ئەوان گەورەترین بەربژێرن بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی داهاتوو".
رۆناڵدۆی دیاردە دوایی ئەفسانەی بەرازیلە پێشەوایەتیی نەوەیەکی زێڕینی بەرازیلی کردبێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیال کە نازناوی ژمارە پێنج بوو لە مێژووی هەڵبژاردەکەدا.
رۆناڵدۆ ساڵی 2002 لەگەڵ بەرازیل، لە کۆریای باشوور و ژاپۆن دوایین نازناوی مۆندیالی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بەدەستهێنا، پاشئەوەی لە یاریی کۆتایی مۆندیالەکەدا 2 - 0 لە ئەڵمانیای بردەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ