لەنێو یانەی ئەیسی میلان هەرایە

07-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن ئەیسی میلان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سێرجیۆ کۆنسێساو، راهێنەری ئەیسی میلان قسەکانی گوتەبێژەکەی لەبارەی یانەکەوە رەتدەکاتەوە و دەڵێت "یانەی ئەیسی میلان دڵخۆشم و رێکاری یاسایی دەگرمبەر."
 
دوای ئەوەی کەسێک بەناوی کۆنسێساوە قسە بۆ میدیاکان دەکات، راهێنەری میلان هاتەسەرهێڵ و هەموو ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە، کە لەبارەی دڵخۆشنەبوونی ئەو لە یانەکە بڵاودەکرێنەوە.
 
فرانسیسکۆ ئیمپیس، گوتەبێژی سێرجیۆ کۆنسێسا، بە دزییەوە قسەی بۆ میدیاکانی ئیتاڵیا کردووە و گوتوویەتی "کۆنسێساو لە میلان دڵخۆش نییە" ئەم بابەتە کاردانەوەی زۆری دروستکرد، بۆیە کۆنسێساو بە کارگێریی یانەی میلانی گوتووە، شتەکە راست نییە و من زۆر دڵخۆشم و رێکاری یاسایی دەگرمەبەر.
 
قسەکانی ئیمپیس لە میدیای ئیتاڵیادا کاردانەوەی گەورەی دروستکرد، بەتایبەت کە گوتوویەتی "دەستەی راهێنەرانی یانەی میلان لەگەڵ یانەکە دڵخۆش نین، ئەو دەستەیە شایەنی یانەیەکی گەورەی وەکو میلان نییە، راهێنانی جەستەیی یانەکە خراپە."
 
جگە لەوەش فرانسیسکۆ رەخنە لە کارگێڕیی یانەی میلان دەگرێت و دەڵێت "کارگێریی یانەکە زۆر خاوبوون لە بڕیاردان لەبارەی گواستنەوەی یاریزانان و پێویستە یانەکە بەڕێوەبردنێکی باشتر و بەهێزتری هەبێت."
 
دوای بڵاوبوونەوەی ئەم قسانە، سێرجیۆ کۆنسێساو لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی بەر لە یارییەکەیان بەرامبەر لێچی قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد و گوتی "، ئاگاداری ئەوەنیم پارەی لە کەس وەرگرتبێت. من رۆژنامەنووسێک تەلەفۆنی بۆ کردم و سکرین شۆتی شاشەکەی خۆی بۆ ناردم لەبارەی ئەو زانیارییانەوە کە بڵاوی کردبووەوە. نازانم سەرچاوەی زانیارییەکان کوێ بوون، بەڵام دڵنیام ئەو بۆ تۆڵەکردنەوە ئەو کارەی کردووە. بەداخم بۆ هەمووان، ئەوانەی لێرە کاردەکەن. ماورۆ و زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و جیف مۆنکادا دەزانن دۆخەکە چۆنە، من لەگەڵ کارگێریی یانەکەدا قسەمکرد و هەفتەیەکی ئاراممان هەیە بۆ ئامادەکاریی، دەبێ ئەوەش بڵێم کە فلۆرێنزی گەڕاوەتەوە مەشقەکان."
 
کۆنسێساو دووپاتیدەکاتەوە، لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان دڵخۆشە و هەموو بیرکردنەوەی لای کارەکەیەتی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە