رووداو - هەولێر
یارییەکانی گەڕی دووەمی جامی رۆژئاوای ئاسیا، لە رکابەرییەکانی کۆمەڵەی دووەمدا بەڕێوەدەچن و چاوەڕێی دوو یاریی بەهێز دەکرێت.
کاژێر 19:30 هەردوو هەڵبژاردەی سعودیە و بەحرەین لە دووەم یارییاندا، لەسەر یاریگەی فەرەنسۆ هەریری بەرامبەر یەکدی یارییدەکەن، سعودیە یاریی رابردووی بەرامبەر کوەیت دۆڕاندووە و بەحرەینیش سەرکەوتنی بەسەر ئوردن بەدەستهێنا، بەو هۆیەوە چاوەڕێی یارییەکی بەهێز دەکرێت لەنێوان هەردوو هەڵبژاردە، چونکە لە ئەگەری دۆڕانی سعودیە لە یارییەکەدا هەڵبژاردەکە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بێبەش دەبێت.
یاریی دووەم کاژێر 22:30 لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی کوەیت و ئوردن دەبێت، ئەم یارییەش بەهەمان شێوەی یارییەکەی دیکە گرنگییەکی تایبەتی هەیە، بەو پێیەی کوەیت لە یاریی یەکەمدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و ئوردنیش دۆڕاوە، لە ئەگەری دۆڕانی ئوردن لە یارییەکەدا هەڵبژاردەکە لە گەیشتن بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە بێبەش دەبێت.
پێشتر عەبدولخالق مەسعود، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی عێراق بە رووداوی گوتبوو، چوونە ژوورەوەی هاندەران بۆ نێو یاریگە و ئامادەبوون لەو یارییانەدا بە خۆڕاییە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ