ئیمپڕاتۆر لە دهۆکە و دەیەوێت پێشەنگ بەهێزتر بکات

دوێنێ کاژێر 11:07
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی هەولێر خولی ئەستێرەکانی عێراق
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پێشەنگی ریزبەندی خولی ئەستێرەکانی عێراق یاریی هەیە و لە دەرەوەی یاریگەی خۆی دەیەوێت بردنەوەیەکی دیکە تۆماربکات و شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بەهێزتر بکات.
 
یانەی هەولێر، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی لە رکابەرییەکانی گەڕی 11ـی خولەکەدا دەبێتە میوانی یانەی موسڵ و یارییەکە لە دهۆک بەڕێوەدەچێت.
 
تیپەکەی قەڵا و منارە، باشترین تیپی ئەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقە، هیچ یارییەکی لە 10 گەڕی رابردوودا نەدۆڕاندووە و لە پێشەنگی ریزبەندی خولەکەیە، دوای ئەوەی لە گەڕی رابردوودا یەکسانبوو، تیپەکە دەیەوێت بگەڕێتەوە سەر بردنەوەکان و بە سەرکەوتنێکی دیکە ژمارەی خاڵەکانی زیاتر بکات.
 
ئێوارەی رۆژی چوارشەممە هەولێرییەکان لە یاریگەی دووەمی یانەی دهۆک دوایین مەشقەکانیان بۆ یارییەکە ئەنجامدا، سەرجەم یاریزانەکان بە ورە بەرزییەوە ئامادەن، دوای مەشقەکانیش یادی لە دایکبوونی مستەفا قابیل ئەستێرەی لاوی تیپەکە پیرۆزکرا، کە تەمەنی بووە 21 ساڵ.
 
موسڵ لە چوار گەڕی رابردوودا نەدۆڕاوە، بەڵام لە دوایین سێ یارییدا یەکسانبووە، ئێستا تیپەکە لە پلەی چواردەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە