نەورۆز میوانی نەجەفە و چاوی لە بردنەوەیەکی دیکەیە

08-05-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یانەی نەورۆز
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەورۆز لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بەرامبەر یانەی نەجەف یاری دەکات و چاوی لە بەدەستهێنانی بردنەوەیەکی دیکەیە.
 
لە رکابەرییەکانی گەڕی 32ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ ئێوارە یانەی نەورۆز دەبێتە میوانی یانەی نەجەف، نەورۆز دوای ئەوەی لە یاریی رابردوودا بە گۆڵێکی بێبەرامبەر بە شورتە دۆڕا، دەیەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە سەر سەرکەوتنەکان و یازدەیەم بردنەوە لەم وەرزەدا تۆماربکات.
 
نەورۆز لە یاریی یەکەمیدا بەرامبەر نەجەف لەم وەرزەدا بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و دەیەوێت بردنەوەکەی بەرامبەر ئەو یانەیە دووبارەبکاتەوە.
 
هەردوو یانە 7 یارییان بەرامبەر یەکدی کردووە، هەریەکەیان سێ یارییان بردووەتەوە و یارییەکی نێوان هەردوولاش بەیەکسانبوون کۆتاییهاتووە.
 
بەر لە یارییەکەی ئەمڕۆ، نەورۆز لە پلەی سێزدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە بە 39 خاڵ، یانەی نەجەف بە کەمتر لە 2 خاڵ لە پلەی پازدەیەمی ریزبەندی خولەکەیە و رکابەریی هەردوو یانە بەهێز دەبێت هەڵکشانی زیاتر بەرەو پلەکانی پێشەوە.



کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە