هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك بووه پاڵه‌وانی جامی زێڕین، دوای ئه‌وه‌ی توانی له یاری كۆتاییدا له هه‌ڵبژارده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا بباته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك و ئه‌مریكا له‌سه‌ر یاریگه‌ی سۆلدێر فێلد یاری كۆتایی جامی زێڕینیان ئه‌نجامدا و مه‌كسیكییه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری ئه‌رجه‌نتینی توانیان به زه‌حمه‌ت 1 ـ 0 له ئه‌مریكا ببه‌نه‌وه و ببنه پاڵه‌وانی كۆنكاكاف.
تاكه گۆڵی مه‌كسیك و یارییه‌كه له خوله‌كی 73 له‌لایه‌ن جۆناسان دۆس سانتۆسه‌وه تۆماركرا و نازناوه‌كه بووه به‌شی مه‌كسیك، كه ئه‌مه هه‌شته‌م جاره ئه‌و نازناوه ببه‌نه‌وه.
له‌دوای یارییه‌كه تاتا مارتینۆی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی مه‌كسیك خۆشحاڵی خۆی به‌و ده‌ستكه‌وته نیشاندا و گوتی "پرۆژی ئێمه له جامی زێڕین گه‌وره‌تره".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ