تۆخێل هێرشدەکاتە سەر ناوبژیوانی یارییەکەیان بەرامبەر ریال مەدرید

09-05-2024
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن تۆماس تۆخێل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تۆماس تۆخێل، راهێنەری یانەی بایرن میونشن، دڵتەنگیی خۆی بەرامبەر ماڵئاواییکردنیان لە چامپیۆنزلیگ پێشاندا و دەڵێت "رەتکردنەوەی گۆڵەکەی دیلێخت لەگەڵ هیچ یاسایەکی تۆپی پێ ناگونجێت."
 
راهێنەری یانەی بایرن میونشن، لە کۆنگرەی رۆژنامەڤانی دوای یارییەکە لە بارەی رەتکردنەوەی گۆڵەکەی ماتیاس دیلێخت گوتی "پێموایە زۆر روونە و ئۆفساید نەبوو، ئەوەی روویدا پێچەوانەی هەموو یاساکانی تۆپی پێیە، بەڵام ئێستا روویدا، سەرەتا یاریدەدەری ناوبژیوان هەڵەیەکی گەورەیکرد، لە کاتی زیادکراودا بەرامبەر ئەلفۆنسۆ دەیڤز ئەوە کرا، یەکسەر ئاڵاکەی بەرزکردەوە کاتێک لایەنی ئەلفۆنسۆ دەیڤزمان گۆڕی، نازانم ئۆفسایدبوو یان نا، بەڵام هەستێکی نامۆم هەیە."
 
تۆخێل لەوبارەیەوە زیاتر قسەیکرد و گوتی "بەرزکردنەوەی ئاڵا لە دۆخێکی وادا بەهیچ شێوەیەک، بەهیچ شێوەیەک ناگونجێت، بوێری بەرزکردنەوەی ئاڵا لە دۆخێکی ئاوادا بڕیارێکی زۆر گەورەیە و بڕیارێکی هەڵەیە، ناوبژیوان بەهەلی زانی کاتێک بینی ئێمە تۆپەکە دەبەینەوە و لە ماوەی پێنج چرکەدا تۆپ ئاراستەی گۆڵ دەکەین، ئەو هەلی ئەوەی هەبوو فیکە لێنەدات، بڕیاردان بۆ لێدانی فیکە لەو کاتەدا لە دژی هەموو یاسایەکە، بەداخەوە کە دەبێت ئەمە قبوڵ بکەین، ئێمە دۆڕاین، ئەمە دۆخەکەیە، بەڵام ئەوە لە لایەکی دیکە رووینەدەدا."
 
راهێنەری بایرن میونشن باس لە پێکانی یاریزانەکانی و گۆڕانکاریکردن بە هاری کەین دەکات و دەڵێت "ئێستا تۆ دەتوانیت بڵێی نەخێر، بەڵام ئەگەر قوڵتر سەیربکەن، ئەمە جاری یەکەمە ئەلفۆنسۆ دەیڤز وەکو یاریزانی باڵی چەپ یاری بکات، لەکاتێکدا کینگێسلی کۆمان ئامادەنەبوو، سێرج نابری لە پێکان گەڕاوەتەوە، لێرۆی سانێ یارییکرد، بەڵام هەستی بە ئازار دەکرد و چارەسەری وەردەگرت، هاری کەین هەندێک کێشەی هەبوو و جەمال لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بوو هەستی بە ئازار دەکرد، ئەمانە هەندێک شتن کە تۆ ناچاریت مامەڵەی لەگەڵ بکەیت، جیاوازییەکی زۆر گەورە هەیە کاتێک تۆ گۆڕانکاری دەکەیت بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە یارییەکەدا بکەیت، بەڵام ئەوەی تەنیا مامەڵە لەگەڵ پێکانەکان بکەیت، ئەمەی ئێمە لە یارییەکەدا ئەمەی دووەمیان بوو."
 
بایرن میونشن لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پێشکۆتایی چامپیۆنزلیگ، لە دەرەوەی یاریگەی خۆی بە گۆڵێک بەرامبەر دوو گۆڵ بە بایرن میونشن دۆڕا و ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە